لێکدانەوەی هاوکارییەکانی ئێران و کۆمپانیای نەوتیی تۆتاڵی فەرەنسا
جێگری بەشی نێودەوڵەتیی وەزیری نەوتی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقای کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسا، هاوکاری لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەی لێک دایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەمیر حسێن زەمانی نیا، کە سەردانی پاریسی کردووە ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ستفان میشل بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای توتاڵی فەرەنسا لەبەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا، سەبارەت بە هاوکارییەکانی وەزارەتی نەوتی ئێران لەگەڵ ئەم کۆمپانیا فەرانسیە وتووێژی کرد .
کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسا ژووئییەی ساڵی دووهەزارو حەڤدە بەمەبەستی پەرەپێدانی فازی یازدەی پارسی باشووری گرێبەستێکی بە بایی چوار میلیار و هەشتسەد ملوێن دولار لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران لە تاران مۆر کرد.
بەجێبەجێ کرانی گرێبەستی پەرەی فازی یازدەی پارسی باشووری، لەڕۆژدا 56 ملوێن مەتری چوارگۆش لە بارستای ھەڵێنجاندنی ئێران لە مەیدانی گازی پارسی باشووری لەگەڵ قەتەر، زیاد دەبێت.
مەیدانی گازی پارسی باشووری گەورەترین سەرچاوەی گازی جیهانە کە لەسەر هێڵی سنووری هاوبەشی ئێران دایە . پاشەکەوتی گازی ئەم مەیدانە چواردە تریلیون مەتری چوارگۆشە گازهاوڕێ لەگەڵ هەژدە میلیار بەرمیل شلەکی گازییە کە سەتی هەشتی تێکڕای گازی جیهان دەگرێتەوە.