رۆحانی: هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران هەموو پیلانەکانی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لەوکاتەوە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرکەوتووە تائێستا ، هەموو پیلانەکانی ئەمریکای پووچەڵ کردوەتەوە.
حەسەن رۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێ وڕەسمی جێبەجێ کرانی بەرنامەی نەتەوەیی بووژاندنەوەی شاری "ئومید" لە تاران ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژانی دەیەی فەجر و ناودێرکردنی نۆزدەی ڕێبەندان بەناوی هێزی ئاسمانی، وتیشی : هەوڵی گرینگی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە ساڵی 1357 بۆ پەیمان نوێکردنەوەی مێژوویی لەگەڵ ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، زەبرێکی کاریگەری لە جەستەی داڕزێوی ڕژێمی پێشوو وەشاند .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : پەیمان نوێکردنەوەی کادێرانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لەگەڵ ئیمام خومەینی (رە) بوو هیوای سەرکەوتنی بوژاندەوەو پیلانی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە و لەبەرامبەر ئەو هێزانەی کە دەیانویست شۆڕشی ئیسلامی سەرکوت بکەن، وەستا و شەڕی کرد .
روحانی وتیشی : هەموو هێزە چەکدارەکان و ئەرتەشی ئێران لە ڕۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژانێکی دژواریان تێپەڕ کرد بەڵام لە کۆتایی دا بە هاتنە ڕیزی خەڵک و یارمەتی دان بەسەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرکەوتن.
روحانی ئاماژەی کردە دەوری گرینگی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە شەڕی داسەپاوی عێراق بەسەر ئێرانیش و وتی : هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لەسەرەتای شەڕی داسەپاو، گەورەترین هۆی سەرکەوتن بوو بە 140 فڕۆکەی جەنگی چووە نێو عێراق و ئامانجە ستراتژییەکانی پێکا و بوردومانی کرد و ورەی دوژمنی وردوخاش کرد .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەرنامەی نەتەوەیی بووژاندنەوەی شاری بە دەستەبەری بنیات نانەوەی ناوچە کانی کۆن و پەک کەوتوو، بە گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ دابین کردنی خانووبەرە زانی و وتیشی : گرینگترین بنەمای دەوڵەتی ئێران لەبەشی خانوو بەرە، پاراستنی سەلامەتی و ژیانی خەڵکە.