ئێراقچی : ئێران لاگری دەکات لە سەقامی ناوچەکە
جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئێران لاگری دەکات لە سەقامی ناوچەکەو وەبیریشی هێنایەوە کە ئێران دەورێکی سەرەکی هەیە لە خەباتی دژی تیڕۆڕیزم و وەدی هاتنی ئاشتی لە ناوچەکەدا .
سەید عەباس ئێراقچی لە پەراوێزی دووهەمین دانیشتنی دامەزراوەی سەرمایەنانەوەی یورومانی بە تەوەری ئێران لە پاریس لە وتووێژ لە گەڵ ڕویترز وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی ئەمریکا ئەو وڵاتەی لە پاڵ عەرەبستان و ڕژیمی زایونی بە بەرپرسی وەدی هاتنی بارگرژی لە ناوچەکە ز انی و وتی : دەوری ناوچەیی ئێران پەیوەندییەکی لە گەڵ ھەنگاوی ھاوبەش نیە . ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گروپی پێنج کۆ یەک لە ژانویەی 2016 وە جێ بە جێ کراوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لە جێ بە جێ کردنی ھەنگاوی ھاوبەش دا بەڵێن شکێنی دەکات . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین دەکات خوازیاری گۆڕینی ناوەڕۆکی ھەنگاوی ھاوبەشە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی واشنگتوندا . ھەر لە هەمان ئاراستەدا تڕەمپ 12 ژانویەی 2018 هەڵپەساردنی بایکوتەکانی ناڤۆکی ئێرانی درێژ کردەوە بەڵام مەرجگەلێکی بو واژۆی دواتر واتە شەش مانگی دیکە دیاری کرد کە ھەنگاوی ھاوبەش دەبەستێتەوە بە دەوری ناوچەیی و توانایی بەرگریی مووشەکیی ئێران . ئەوە لە حاڵێکدایە کە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە جاران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ھەنگاوی ھاوبەش هی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە وەبیرشی هێنایەوە کە ئەوە ڕێککەوتنێک نیە کە دوو لایەنە نووسرا بێت و بتوانڕێ گۆڕانی تێدا بکرێت .