سەرتیپ شەریف : ستراتژی وکەوشەنی جوگرافیایی داعش لە ژێر چاوەدێری دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i326223-سەرتیپ_شەریف_ستراتژی_وکەوشەنی_جوگرافیایی_داعش_لە_ژێر_چاوەدێری_دایە
وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچە وتی: سپاە ستراتژی وکەوشەنی جوگرافیایی تاقمی ترۆریستی داعش لە ژێر چاوەدێری دایەو ئەم چاوەدێریە هەروا درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • سەرتیپ شەریف : ستراتژی وکەوشەنی جوگرافیایی داعش لە ژێر چاوەدێری دایە

وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچە وتی: سپاە ستراتژی وکەوشەنی جوگرافیایی تاقمی ترۆریستی داعش لە ژێر چاوەدێری دایەو ئەم چاوەدێریە هەروا درێژەی هەیە .

سەردار سەرتیپ " ڕەمەزان شەریف" ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی تاقمی ترۆریستی داعش بە باشی دەناسێت وئێستاکە کۆتایی خەلافەتی ئەم تاقمە ترۆریستیە ڕاگەێندراوە. وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: سپا هەروەک شەش ساڵی ڕابردوو لە کاری ڕاوێژکاری لە سووریا وئێراق توانیی داعش وبەدی هێنەرانی داعش ناکارامە بکەن وبەبێ گومان پێش بە  شکڵ وتەشک گرتنی هەمدیسانی داعش لە ناوچە کانی دەوروبەری سنوورەکانی ئێران دە گرن . سەرتیپ شەریف وتی: هەربەوجۆرە کە رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان : زوڵم وستەمێک کە داعش لە ئەفغانستان ئەنجامی ئەدات، وشداریەکە هەتا لەم بەشە لە جوگرافیای جیهان ، ئەم تاقمە ترۆریستە شکڵ نەگرێت. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سیی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە ، بەدەربڕینی داخ ومەخابنی قووڵ لە قەڵاچووی خەڵکی بێ تاوان لە پەلامارەترۆریستیەکانی ئەم دواییە ی ئەفغانستان ، وتیان: مەبەستی ئەمریکا لە گوێزرانەوەی ترۆریستەکانی داعش بۆ ئەفغانستان ، شەرعیەت دان بە درێژەی هەبوونی خۆی لە ناوچە وبەدی هێنانی ئەمنیەت بۆ ڕژێمی زایونییە. فرەتر لە پەنجا کەس لە خەڵکی ناوچە " میزائولەنگ" لە پارێزگەی سەرپل ئەفغانستان ئۆتی دووهەزارو حەفدە بەدەس ئەندامانی داعش کوژران ودەیان کەسی ترلەم ناوچەیە لەلایەن تاقمە ترۆریستەکان یەخسیر کران.