پیرۆزبایی باڵوێزانی وڵاتانی دەرەوەی دانیشتووی تاران لە ڕۆحانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
باڵوێزان، نوێنەرایەتییەکان و ڕێکخراوە دەرەوەییەکانی دانیشتووی تاران، ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماریی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەروبەندی ٢٢ی بەهمەندا، ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی پڕشکۆی شۆڕشی ئیسلامی، میوانداریی کرد لە باڵوێزان و سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکان و ڕێکخراوە دەرەوەییەکانی دانیشتووی تاران.
سەلاح زەواوی باڵوێزی فەلەستین لە تاران وەک پێشەنگی سەفیران و کونترین باڵوێزی دانیشتووی تاران، دەسپێکەری ئەو ڕێوڕەسمە بوو.
سەلاح زەواوی باڵوێزی فەلەستین لە ئێران، وێڕای پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران بەپێشکەوتنەکان و هێزی بەدەسەڵاتی بەرەڤانی، بێگومان گشت ئامانجەکانی مسۆگەر دەکا و بە هانای هەژاران و موستەزعەفانیشەوە دێ.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یانزەی فێڤرییەی١٩٧٩ بەڕێبەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.