شوبات 10, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • رۆحانی: پەیامی شۆڕشی ئیسلامی، سەربەخۆیی و پێوەندیی دادگەرانە لەگەڵ جیهاندا بوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەربەستگی، ڕێگەنەدان بە کەسانی دیکە بۆ دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران و پەیوەندیی مونسیفانەو دادگەرانە لەگەڵ جیهانی وەک پەیامی شۆڕشی ئیسلامی ناوبرد.

حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ شەممە لەدیدار لەگەڵ باڵوێزان و سەرۆک نوێنەرایەتەتییەکان و ڕێکخراوە دەرەوەییەکانی دانیشتووی تاران، بەئاماژە بەوەی کە ٣٩ ساڵ لەوەپێش شۆڕشی ئیسلامی لەبەر سووکێتی پێکردن بەگەلی ئێران لەڕێی دەستتێوەردانەکانی ئەمریکاو بنپێکردنی هەست ونەستی دینی و مەزهەبی ، بەئاکام گەیشت، وتی: پەیامی شۆڕشی ئیسلامی ، خستنەڕووی مۆدێلێکی حکومەتیی بە وڵاتانی ناوچەو جیهان و دەسدرێژی کردنەسەر وڵاتانی ناوچە بوو.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە لە پارادایمی نوێدا، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەداخەوە نەچوونەنێو زنجیرەی ئابووریی جیهانەوە، وتی: ئێران لەبەر هەبوونی هێزی مرۆیی خوێندەوار، ئاسایشی باڵا، یەکڕیزی، و پەیوەندییە مرۆیی و ئاشتیانەکان لەگەڵ هۆز و مەزهەبە جۆراوجۆرەکان دەتوانێ دەروازەیەکی نوێ بۆ هاتنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نێو پارادایمی نوێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە تاران تەنیا ڕێکاری سیاسی بەڕێگاچارەی قەیرانە ناوچەییەکان دەزانێ وتی: ڕێکاری سەربازی و دەسوەردانە دەرەکییەکان و ناردنی چەکئامێر، ڕێکارێکی شیاو نییە بۆ چارەسەریی کێشەو گرفتەکان و دەبێ گیروگرفتەکانی ناوچە لەڕێی وتووێژە و شێوازی سیاسی بگاتە سەقام و ئاسایشی تۆکمە.

رۆحانی هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی مۆدێلێکی زۆر گرینگ بەڕەوتی ئاشتیانەیە بۆ چارەسەریی گرفتەکانی جیهان، وتی: ئەگەر دوولایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەتایبەت ئەمریکا بەتەواوەتی پێبەندی بەڵێنییەکانیان بن، ئەمڕۆ ناوچە هێمنتر و پەیوەندیی سیاسیی لەبارتر لەجیهان وناوچەدا زاڵ دەبوو.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە "ئەگەر بەرجام(هەنگاوی هاوبەش) بەتەواوەتی جێ بەجێ دەکراو پراکتیکی بکرابا، ئێران بۆ ئەوەی لەگشت پرسە ئاڵۆز و گرینگەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە وتووێژ بکات، ئامادەبوو"، وتی: ئەگەر ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵە بکات، خەساری زۆری وێ دەکەوێ و ئێران بە خستنەڕووی ڕێکارگەلی شیاو، بۆ ئەو بارودۆخەش ئامادەیە.

سەرپەیڤ