شوبات 14, 2018 20:10 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی لاریجانی لە بێ دەنگە کردنی ڕۆژاوا بەرامبەر بە پرسەکانی مافی مرۆڤ لە یەمەن  و بەحرەین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەندێ هەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان سەرسووڕهێنەرە وتی : لەیەمەن خەڵک دەکوژن و پەلامار دەکەنەسەر نەخۆشخانە و قوتابخانەکان ، بەڵام ژومارێک وڵاتی ئەورووپی چەک بە عەرەبستان دەدەن.

عەلی لاریجانی ،  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیڤید مەک ئالیستر ، سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەورووپا لە تاران  بە ڕاگەیاندنی ئەم پرسیارە کە چلۆن ئەورووپا دەتوانێ  پرسەکانی مافی مرۆڤ لە بەحرەین پاسا بداتەوە وتیشی : ئایا  ئەمە  دروستە کە هەندێ کەس لە بەحرەین مافی دەنگدانیان هەبێت و هەندێ کەسیش مافی دەندانگدانیان نەبێت  . 

لاریجانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەندێ وڵاتی ئەرووپایی چەک بە عەرەبستان  دەدەن و داکۆکی لە ڕژێمی بەحرەین دەکەن ، وتیشی : دیار نییە لە باری مافی مرۆڤی  ئەورووپا، تاوانکاری لەیەمەن و بەحرەین چلۆن پاسا دەدرێتەوە  . 

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی کە ئەمریکا بە شەڕنانەوە لە ئێراق، تیرۆریزمێکی نوێی  چێ کردووە  وتی : تیرۆریستان  بۆ لایەنگرانیان  دەبنە بەڵا . 

لاریجانی هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی  ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەدا وتی :  ڕژێمی زایۆنیستی خەڵکی ناوچەی  بە دەستێوەردانەکانی ،  خستووەتە بەر ئامانج  . 

دەیڤید مەک ئالیستر  سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەورووپاش لەم چاوپێکەوتنە دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  پرسەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاڵۆزە ئیدیعای کرد  :  یەکێتیی ئەورووپا ڕوانینێکی وردی  بەرامبەر بە یەمەن هەیە ولە قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە  بەباشی تێ دەگات و مۆڵەتی ناردنی چەک بۆ هێزەکانی یەمەنی نادات.

سەرپەیڤ