رۆحانی: ئیرادەی ئێران و هیندستان ، پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیرادەی ئێران و هیندستان ، پەرەپێدنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەپرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ تارندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیندستان وێڕای سوپاس وێژی لە حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە بۆ پێشوازی لە شاندی ئێرانی، وتی: سەفەری ساڵی ڕابردووی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ تاران، هەنگاوێکی گرینگە لەئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات.
سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەریی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تاران خوازیاری پەرەی هاوکارییەکان لەبواری ئابووری، چاندی، سیاسی، زانکۆییە لەگەڵ هیندستاندا، وتی: لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە لەمەڕ ئاسنەڕێی چابەهار بۆ زاهیدان(باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) و پیشەسازی هاوپێوەند بە ئاسنەڕێ، تەباییەکی باش ئەنجامی گرت.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پەرەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لەبواری وزەش، وتی: ئێران لەمەڕ ئاسانکاریی بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هیندستان وتووێژی شیاوی ئەنجام داوەو بۆ پەیوەندیی باشتری بانکەکان وپەیوەندیی بازرگانان لەگەڵ یەکتریش دانوستانی شیاو ئەنجامی گرتووە.
دیداری فەرمیی سێ ڕۆژەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی لە هیندستان، پێنج شەممەی ڕابردوو و بە چوونە حەیدەرئاباد لە باشووری ئەو وڵاتە دەس پێ کرا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە و لەدەسپێکی قۆناخی دووهەمی سەفەرەکەی بۆ هیندستان، بەفەرمیی لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، لەلایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی هیندستان پێشوازی لێکرا. ئێران وهیندستان بۆ پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییە هاوبەشەکان، پانزە سەنەدو تەبایی نامەی هاوکارییان مۆرکرد.