شوبات 17, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە دیداری مودی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پێوەندی تاران ودێهلی نوێ بە زیانی هیچ وڵاتێک نییە وتی: بارستاکانی بەربڵاوبۆ پەرە وقوڵ بوونی پێوەندی دوولایەنە لە ئارادایە کە دەبێ لەو لە چوارچێوەی بەرژەوەندی وداهاتووی باشتر بۆ دوو نەتەوە ناوچە، فرەتر لە جاران کەڵک وەربگیردرێ.

حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ شەممە لە دیدار لەگەڵ نارندرا مودی" سەرۆک وەزیرانی هێندستان لە دێهلی نوێ ، بەشەکانی هاوپێوەند بە وزەو ڕێگاو بانی بە دوو بارستانی گرینگ بۆ هاوکاری ستراتژی دوو وڵات زانی ووتی: بەندەری چابەهار وەکوو پردی پێوەندی هێند بە ئەفغانستان وئاسیای ناوەندی وئوروپای ڕۆژهەڵاتی ، دەتوانێ پێوندی مێژوویی ئێران وهێندستان وناوچە پاوەجیی تر بکات. ڕٶحانی وتیشێ: پێوەندی ترانزیتی ئێران وهێندستان ، بارستای چەند لایەنە وناوچەیی بە زەنجیرە وڵاتانی ناوچە بەدی دێت وتاران ئامادەی گرێبەستەکانی سێ لایەنە وچەند لایەنەیە هەتا ئەم ڕێبازە ترانزیتیە لە چابەهار ، ببێتە ڕێگای ستراتژیک بۆ پتەو کردنی پێوەندی ناوچەیی . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: تاران دەتوانێ وزەی پێویستی هێندستان یش لە چوارچێوەی گرێبەستە کانی ستراتژی درێژ خایەن دابین بکات. ڕۆحانی هەروەها تیرۆریسمی بە کێشە وگرفتێک بۆ جیهان زانی وڕایگەیاند : دەبێ بە ڕیشە وبناغەکانی تیرۆرسیم کە بیروهزری وفەرهەنگین وسەرچاوەگرتوو لە پەرەی بیروئەندیشەی توندرەویی خوازی وپەرەپیدانی توندوتیژیە ، بەرەنگاری بکرێت  وئێران ئامادەی هاوکاری فەرهەنگی لەم بوارە لەگەڵ وڵاتانی دوست لەوان هێندستانە. نارندرا مودی " سەرۆک وەزیرانی هێندستانیش لەم دیدارە دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هێندستان ئامادەی هاوکاریەکانی درێژخایەن لەگەڵ ئێرانە لە هەموو بوارەکانی بەر هۆگری دووڵاتە وتی: کۆمپانیە هێندیەکان ئامادەن سەرمایەنانەوەکانی خۆیان لە بەشەکانی هاوکاری هاوبەش لەوان نەوت وگاز پەرە پێ بدەن. مودی هەروەها بە ئاماژە دان بە گرینگایەتی وجیگە وپلەی تایبەتی بەندەری چابەهار بۆ گەشە وپەرەی هاوکاریەکانی ناوچەیی وتی: بەندەری چابەهار دەتوانی یاری پێوەندیەکانی تیجاری لەناوچە وجیهان بگوڕێ وهێندستان یش ئێستاکە دەرکرانی بەرەهەمەکانی خۆی لەوان گەنم لەڕێگەی ئەم بەندەرە بۆ ئەفغانستانی دەسپێکردووە.

سەرپەیڤ