شوبات 23, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی تەرمی سێ لاوی بەحرەینی لە قۆم

تەرمی سێ لاوی ڕاپەڕیوی خەڵکی بەحرەین دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە ، دوای خوێندنی نۆێژی هەینی ، لە قۆم لە باشووری تاران بەڕێ کرا و ئەسپەردەی خاک کرا .

پیاوانی  ڕژیمی ئالی خەلیفە چوار لاوی بەحرەینیان ؛  هەفتەی  ڕابردوو  کوشتبوو  و بۆ شاردنەوەی جەنایەتەکانی خۆیان  تەرمی ئەوانیان  خستبووە ناو دەریا .  تەرمی  سێ کەس  لەوان  گەیشتە  کەنارەکانی  پارێزگای بووشەهر لە باشووری   ئێران .   تەرمەکانی   سەید قاسم خەلیل دەروێش ؛ مەیسەم عەلی ئیبراهیم ،  سەید مەحموود سەید عادل کازم ؛  سێ لاوی  بەحرەینی   لە حاڵێکدا   بەڕێ کرا  کە بەشدار بووان  لەو ڕێ و ڕەسمە دا   وێنەی  شێخ عیسا قاسم  مامۆستای  هەڵکەوتەی   بەحرەینی  و   گیانبەختکراوانی  دیکەی   ڕاپەڕینی جەماوەریی  ئەو  وڵاتەیان لە دەس دا بوو .  

بەشدار بووان   لە ڕێ و ڕەسمی   بەڕێ کرانی  تەرمی  ئەو سێ  شەهیدە  بەحرەینە   هەروەها بە بەرز کردنەوەی   دروشمگەلی  نەمان بۆ    ئەمریکا و نەمان  بۆ ئیسرائیل  تاوانەکانی    بەکرێگیراوانی    زلهێزانی  جیهانی  لە ناوچەیان  شەرمەزار کرد .  

بەرحرەین  لە 14  فێڤریەوە  شایەتی    ڕاپەڕینی  جەماوەری    دژی  ڕژیمی   ئالی خەلیفەیە  . خەڵکی بەحرەین  خوازیاری  ئازادی  ، دامەزراندنی   دادگەری  و لەناو بردنی هەڵاواردن و  هاتنە سەرکاری  نیزامێکی  هەڵبژێردراو   لە  وڵاتەکەیانن  بەڵام ڕژیمی   ئالی خەلیفە  ناڕەزایەتیە  جەماوەریەکان  لەو  وڵاتە  سەرکوت دەکات .

سەرپەیڤ