ڕۆحانی : ئێران لە سەر هێزی بەرەڤانیی خۆی وتووێژ ناکات
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ئێران بۆ چێکردنی موشەک و کەرەستەی بەرەڤانی و سەربازیی خۆی مۆڵەت لەکەس ناخوازێت و لەگەڵ کەسیش وتووێژ ناکات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری بەندەر عەبباس لە باشووری ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە هاوکاریی وڵاتانی و دۆست و دراوسێ بۆ پێکهێنانی ئاسایشتی ناوچەکە پێشوازی دەکات ، وتی: ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستی بە بیانییەکان نییە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بۆ زەبر وەشاندن لە جەماوەری ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بۆ زەبر وەشاندن لە ئێران تەریک کەوتەوەو تەواوی وڵاتانی ئەورووپی و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئەم هەنگاوەی ئەمریکایان ئیدانە کرد.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستەکانی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و شەرمەزار کردنی کردارەکانی ئەمریکاو بریتانیا وتیشی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای کرد کە لە بارەی پرسی یەمەنەوە، ئێران مەحکوم بکرێت کەچی هەمیسان شکستی هێنا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕوو لە خەڵکانی جیهان ڕایگەیاند: ئەگەر پەرۆشی جەماوەری یەمەنن، بۆمبای کاولکەر مەخەنە بەردەستی عەرەبستان و گوشار بخەنە سەر سەعودییەکان هەتا ڕێگا بۆ گەییشتنی داوودەرمان و خۆراک بە خەڵکی لێقەوماوو دەستکورتی یەمەن ئاوەڵا بکات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلی ئێران لە ئاراستەی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی خۆی دا بە هەموو هەست و نەستیەوە ڕادەوەستێت،وەبیریشی هێنایەوە، ئێران هەتا ئەو ڕۆژەی کە لایەنی بەرامبەر لە هەنگاوی هاوبەش دا بەڵێنەکانی خۆی پێشێل نەکات، پێبەندی بەڵێنەکانی دەبێ و ئێرانیش بژاردەی زۆری بۆ هەڵبژاردن لە بەردەم دا دەبێت.