ڕۆحانی" کەرتی نەوت ، گاز و پیترۆشیمیی ئێران بارستای زۆری هەیە بۆ سەرمایە نانەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بارستای سەرمایەنانەوە لە کەرتی نەوت ،گاز پێترۆشیمیی ئێران پتر لە ٢٠٠ ملیارد دۆڵارە.
"حەسەن رۆحانی" ڕۆژی پینج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی ستانی هۆرمۆزگان، باشووری ئێران، وتیشی: دوای بەڕێوە چوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بەرجام" چالاکیی باش لە بواری سەرمایە نانەوەکان لە ئێران دا دەستپێکراوە و پتر لە ٣٠ میلیار دۆڵار بارستای سەرمایە نانەوەکان و فاینانسی دەرەوەیی لە ئارا دایە کە دەبی بتوانین بە دروستی کەڵکیان لێوەرگرین تا ببیتە هۆی چالاکبوونەوەی چوار چێوەی پێشکەوتنی ئێران .
سەرۆک کۆماری ئێران ، بە جەختکردنەوە لە سەر بەڕێوە چوون و کەملێندرانی هێلی ئاسنەڕێی قەزوێن-ڕەشت و ڕەشت- ئاستارا، وتی: بە کەملێندرانی ئەم گەڵاڵەگەلە کە لە ڕێگای دەریای عۆمان و بەتایبەت لە هیند بۆ ڕوسیا و ئەوروپا ڕادەگوێزرێت، دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لەم ئاسنە ڕێیە، خێراتر، ئەمنتر و هەرزانتر لە بەندەری عەبباس و لە داهاتوو لە بەندەری چابەهار، باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ، لە گەمیەوە ڕادەستی شەمەندەفەربکرێت و بگاتە مۆسکۆ و ئەوروپا .
سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی چوار شەممە بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ خەڵک و خستنە گەڕی چەند پرۆژەی پیشەسازی و ئاوەدانکاری ، ڕاژەکاری و ژێرخانی بە شێوەی هاوکات و لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کرایەوە و فەرمانی هەڵمەتی جێبەجێکرانی ١١ پرۆژەی دیکەی دەر کرد.