رۆحانی: پێویستە بە بەڕێوەبردنی پێشبڕکێ وەرزشییەکان، دۆستایەتی گەلان پەرەبسێنێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: فدراسیۆنە وەرزشییە ناوچەییەکان دەبێ بۆ نزیک کردنەوەی گەلان لەیەکتر و پەرەپێدانی دۆستایەتییەکان لەڕێی پێشبڕکێ وەرزشییەکانەوە هەوڵ بدەن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش دیدار لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا) لەتاران لەپەیامێکدا لەسەر پەیجەکەی خۆی نووسی: ئێران وڵاتێکی هێمنەو ئامادەی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێی جیاجیا جیهانییە وەرزشییەکانە.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا) پێنج شەممەی ڕابردوو سەردانی تارانی کردو لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و مەسعوود سوڵتانی فەر وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.
جیانی ئینفانتینۆ لەدیدارلەگەڵ رۆحانی وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تۆپی پێ دەوری گرینگی کۆمەڵایەتی هەیە لەسەر ئاستی جیهانی و خەڵکی ئێران بەڕاست لە پڕشۆر و خرۆشترین لایەنگران و هەوادارانی تۆپی پێ لەجیهاندان.
ئینفانتینۆ ئامانج لە وەرزشی تۆپی پێی نزیککردنەوەی گەلانی جیهان لەیەک ناوبرد و وتی: فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ هەردەم لەهەوڵی باشترکرانی رەوشی جیهان لەڕیی وەرزشی تۆپی پێ بووەو لەهیچ یارمەتییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فوتباڵ(تۆپی پێ)ی ئێران درێخی ناکات.