کۆتایی هاتنی دانیشتنی هاوبەشی کۆمیسیۆنی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڕووسیا
دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڕووسیا پاش چەند خول دانیشتن لەبواری جیاجیادا، بەئیمزای گرێبەستی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵات کۆتایی پێهات.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، مەسعوود کەرباسیان وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لەکۆتایی چواردەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڕووسیا، لەدانیشتنی هەواڵیی هاوبەش لەگەڵ ئەلەکساندر نۆڤاک وەزیری وزەو سەرۆکی ڕووسی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڕووسیا، وتی: شارومەندانی ئێرانی و ڕووسی لە دە ڕۆژی داهاتوو وە دەتوانن لەکارتەکانی ئەندامی تۆڕی شتاب، لە هەردووک وڵات کەڵک وەربگرن.
کەرباسیان وتی: بەهاواهەنگییە ئەنجامگرتووەکان، بەشی گرینگی کەندو کۆسپەکانی بەردەم کاروباری بانکی نێوان دوو وڵات چارەسەر بووە.
وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران رۆژی یەکشەممە لەسەرووی شاندێک بۆ بەشداربوون لە چواردەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و ڕووسیا، سەردانی مۆسکۆی کرد.