برووجردی: گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ پارچە پارچە کرانی سووریا بێگومان شکست دێنێ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکییەکان پاش شکست هێنانی سێناریۆی پارچە پارچە کرانی عێراق، لەهەوڵی گواستنەوەی ئەو سێناریۆیە لە سووریا لەڕێی مەشق پێکردن و پڕچەک کردنی دەیان هەزار تیرۆریستن.
عەلائەدین برووجردی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی لەتاران وتی: ئەمریکا لە سووریا لەهەوڵی ئەوەدایە کە داعش بمێنێتەوە، هەربەوجۆرەی لەچەند هەڵمەتدا، تیرۆریستانی داعشییان لە زیندانی حەسەکە ڕزگارکردو بۆ وڵاتانی دیکەیان ڕاگواستن هەتا قەیران لە جیهانی ئیسلام هەردەم بمێنێتەوە بەڵام بێگومان بێ ئاکام دەمێنن.
عەلائەدین برووجردی هەروەها وتی: ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندبوو شکست هێنان بەداعش پێویستیی بەچەندین ساڵ هەیە بەڵام لاوانی ئازاو بەغیرەتی عێراقی بەپەیڕەویی لە مەرجەعییەتی باڵا بەتایبەت ئایەتوڵڵا سیستانی پێشانیان دا، ئەمریکا لەهەمبەر مەزنایەتی ئەو گەلە، هیچ نییەو هیچیشی لەدەست نایە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: وڵاتی ئیسلامیی عێراق ئەویش وڵاتێک کە ڕازاوە بە بۆن وبەرامەی ئیمامانی مەعسوم(ع) ـە، ئەستەمە ڕێگە بدات ئەمریکییەکان بەسەر چارەنووسیاندا زاڵ ببن.
عەلائەدین برووجردی لەهەمان کاتدا، بەئاماژە بە دەوری عەرەبستان لە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم لە عێراق وشداریی دا: ئەگەر پێویست بکا چەند هێندە پارەی خەرجکراو بۆ شەڕی سەپێندراوی سەددام بەدژ ئێران، بۆ داکۆکی لەئێراق و گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی پێشووی، تەرخان دەکەن.