وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو پاکستان کەوتە ڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i330177-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بەرەو_پاکستان_کەوتە_ڕێ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری ڕۆیشت بۆ پاکستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو پاکستان  کەوتە ڕێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری ڕۆیشت بۆ پاکستان .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرێکی سێ ڕۆژە بۆ پاکستان لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە  سەبارەت بە پەرەی پێوەندی دوولایەنە لە بواری جۆربەجۆر وتووێژدەکاتو

هاسانکاری و دەستەبەرکردنی بواری پێویست بۆ پەرەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی دوو لایەنە بەتایبەتی کەرتی تایبەتی ئێران و پاکستان لە نموونەی ئامانجەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی  بۆ ئیسلام ئاباد  ڕاگەیەندراوە  . 

شاندێکی سی کەسی لە بەشی جۆربەجۆری بازرگانی ، ئابووری و تیجاری  ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی  ئێران بۆسەفەری پاکستان ، هاوڕێن.

دوو کۆبوونەوەی بازرگانیش  لەنێوان چالاکان و بەرپرسانی بازرگانی و ئابووریی ئێران  و پاکستان لە شارەکانی ئیسلام ئاباد  و کەراچی بەڕێوە دەچێت  و وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوانە بەشداری دەکات و وتار دەدات.