ویلایەتی : با بنیاتنانەوەی سووریا هەرچی خێراتر ئەنجام بدرێت
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی هیواداری دەربری : هەرچی خێراتر خەڵکی سووریا بگەڕێنەوە بۆ نێو وڵات و کاری بنیاتناوەی ئەو وڵاتە خێرایی ئەنجام بدرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە تاران وتیشی: هەموو وڵاتان دەبێ ڕێز لە گەلی سوریا بگرن هەتا هەرچی زووتر خەڵکی ئەم وڵاتە بە سەربەخۆیی تۆکمەوتەواو هێوری و ئاسیاشی پێویست بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانیان.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی خەڵکی سوریا دەبێ ژیانێکی ئاشتیانەیان هەبێت و ئەو کەسانەی ماڵ و حاڵیان لە دەست داوە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان ، وتیشی : ملوێنان کەس لە خەڵکی سوریا ئاوارە بوونە و ناچار بوونە لە وڵاتەکەیان کۆچ بکەن.
شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت دەست پێ کراوە.