ئادار 19, 2018 21:16 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ناوچە بوومەلەرزە لیدراوەکانی کرماشان ڕۆژی سێشەممە

پارێزگاری کرماشان لەڕۆژئاوای ئێران ، لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەم پارێزگایە هەواڵی دا ووتی: حەسەن ڕۆحانی سبەێنێ سێ شەممە بۆ سەردان لە ناوچە بوومەلەرزەلیدراوەکان وکرانەوەی چەند گەڵاڵەی بەرهەم هێنان، خزمەت گەیاندن وکشت وکاڵ سەفەر دەکات بۆ کرماشان.

" هوشەنگ بازوەند" ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژیکدا ڕایگەیاند : سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەربۆ کرماشان لە دوو گوندی بوومە لەرزە لیدراوی شارستانەکانی سەرپیل وزەهاووقەسری شیرین سەردان دەکات ولەگەڵ خەڵک دیدار ووتووێژدەکات. پارێزگاری کرماشان وتی: بەشداری کردن لە شەورای ئیداری پارێزگا، دیدار لەگەل بنەماڵەکانی کوژراوانی بوومەلەرزەی نوامبەری دووهەزارو حەفدە وکرانەوەی چەند گەڵاڵەی خزمەت گەیاندن، کشت وکاڵ وبەرهەم هێنان لە بەرنامەکانی تری سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگەی کرماشانە. بازووەند هەروەها بە ئاماژە دان بە کردنەوەی هێڵی ئاسنە ڕێ کرماشان بە بەشداری وئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی ، لەدیداری دوستانەی بنەماڵەی کوژراوای بوومەلەرزەی سەرپیل وزەهاو لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران هەواڵی دا ووتی" : ڕۆحانی کاتی تازە بوونەوەی ساڵی هەزاروسێسەدو نەوەدو حەوت ی کۆچی هەتاوی لە تەنیشت بنەماڵەی تازیەدارانی بوومەلەرزەی پارێزگەی کرماشان دا دەبێت ولەوێ لەگەڵ خەڵکی ئێران قسە دەکات. بوومە لەرزەیەک بەگه ورەیی حەوت وسێ ڕێختەر لە مقیاس شەپولی دەرونی زەوی دوازدەی نوامبەری دووهەزارو حەفدە ، ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێران بە تایبەت پارێزگەی کرماشانی هەژاند کە بەهۆیەوە، چوارسەدو هەشتاو سێ کەس گیانیان لەدەس داو فرەتر لە دوازدە هەزار کەسیش برینداربوون.

سەرپەیڤ