سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان ، سێشەممەی ئەم حەوتەیە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاڕاستەی پتەوکردنی پێوەندیی دوو قۆڵی و ناوچەیی و لەسەر بانگێشتنی رەسمیی سەرۆک کۆمارانی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان ، لە رۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەوە ( 27 ی مارس ) سەردانی ئەو وڵاتانە دەکات .
بەپێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، پەرویز ئیسماعیلیی جێگری پێوەندیەکان و ڕاگەیەاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران ، گوتی : حەسەن روحانی سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە 27 ی مارس تاران بەرەو عیشق ئابادی پێتەختی تورکمانستان بە جێ دێڵێ و دەسبەجێ بەرنامەی یپێشوازیی فەرمیی ، دانوستانی سەرۆک کۆماران و لە پاشان شاندە باڵاکانی دوو وڵات بەڕێوە دەچێ .
ئیسماعیلی ، بە ئاماژە بە ئیمزاکرانی چەندین بەڵگەنامەی هاریکاری بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمانستان ، وتیشی : دانیشتنی هاوبەشی بازرگانانی کەرتی تایبەتیی ئێران و تورکمانستانیش هاوکات لە گەڵ ئەم سەردانە بۆ تاوتووێ کردن و پەرەی پێوەندی دوو قۆڵی بەڕێوەدەچێ .
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە روحانی دوانیوەڕۆی چوارشەممە سەردانی شاری باکوو پێتەختی کۆماری ئازەربایجان دەکات جەختی کردەوە : چاوپێکەوتنی ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان ، دانوستانی شاندە هاوبەشەکانی دوو وڵات و هەروەها ئیمزاکرانی چەندین بەڵگەنامەی هاریکاری و پرێس کۆنفڕانس لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەبێ .
جێگری پێوەندیەکان و ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران وتیشی : هاوکات لە گەڵ سەردانی روحانی بۆ باکوو رۆژی پێنجشەممە 29 ی مارس ، کۆبوونەوەی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە ئامانجی لێکدانەوەی رێکارەکانی گەشەی پێوەندیی ئابووری نێوان کەرتە حکومیەکان و چالاکان و کارئافرێنانی ئابوریی دوو وڵات بەڕێوەدەچێ.
..........