یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : دیاریکرانی بۆڵتۆن بۆ وەرگرتنی ئاوانسی زیاتر لەبەرامبەر بەرجامە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی گوتی : سەرۆکی ئەمریکا بە دیاری کردنی کەسانی توندڕۆی وەک جان بۆڵتۆن لە راستیدا هەڵوێستی وەرگرتنی ئاوانسی زیاتر لە بەرامبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) پێوشوێن دەگرێ .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، شەوی پێنجشەممەی رابردوو، " هێربێرت ریمۆند مەک مەستەر " راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەسەر کار لابردو و " جان بۆڵتۆن " نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکانی لە جیاتی ئەو دانا .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان رۆژی یەکشەممە لەسەر لاپەڕەی خۆی لە توییتەر نووسی : دۆناڵد تڕەمپ بە دیاری کردنی کەسانی توندڕۆی وەک جان بۆڵتۆن لە راستی دا سیاسەتی ترس و تۆقان نانەوە و وەرگرتنی ئیمتیازی زیاتر لە بەرامبەر بەرجام ، ناوچەکە و بەرنامەی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوشوێن دەگرێ .
ناوبراو جەختی کردەوە : سیاسەتی ئەمریکا لە دۆشینی سعودی ، لە ئێرانی بەهێز دا هەرگیز کەڵکی نابێ .
جان بۆڵتون راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رۆژی یەکشەممە لە نوێترین هەڵوێستی خۆی دا لە بەرامبەر بەرجام وەک دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، رێککەوتنی ناڤۆکی بە خراپ ترین رێککەوتن بو وڵاتەکەی ناوبردو و گوتی : رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران لە رێگەی دانوستان لە گەڵ ئوروپیەکانەوە هەموار ناکرێ .
رێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران وڵاتانی 1+5 ( بەریتانیا ، فەڕەنسە ، روسیا ، چین ، ئەمریکا و ئاڵمان ) لە ژانیڤەری 2016 وە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کران بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم گروپە بەردەوام لە جێبەجێ کردنی بەرجام دا بەڵێنی دەشکێنێ .