ئادار 26, 2018 17:43 Asia/Tehran
  • عێراقچی : هەرچەشنە کۆسپ نانەوەیەک لەبەردەم بەرجام دا دەرەنجامی قورسی لێدەکەوێتەوە

یاریدەدەری ڕامیاریی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : بەرجام رێککەوتنێکی ئاسیاشیەو راستەوخۆ پێوەندی بە ئاسایشی ناوچەو جیهانەوە هەیە بۆیە بێتوو هەرچەشنە تێکدانێک لە بەر جامدا ئەنجام بێ دەرەنجامەکانی بۆ تێکڕای کۆمەڵی نێودەوڵەتی قورس دەبێ .

بەپێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیسنا ، یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : زیاتر لە یەک ساڵە تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ ئەدات بەرجام لە بەین ببات یان گۆڕانی تێدا بکات کە لە روانگەی ئەوەوە کەموکوڕیەکانی نەمێنن کە لەم بارەشەوە ناکام ماوە .

سەید عەباس عێراقچی جەختی کردەوە : کۆمەڵی نێودەوڵەتی و تەنانەت هاوپەیمانانی ئەمریکا و ئوروپیەکان نەیاری ئەم شێوازەن و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بەرجامی کردووە بە بەشێکی ، رێگری دەکات لە کارێک کە ترەمپ بە نیازی ئەنجام دانیەتی .  ئەوەی کە لە داهاتوودا ترەمپ دەتوانێ لە بەرجام بچێتە دەر و دەرەنجامەکانی چی دەبێ ، دەگەڕێتەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو .

عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە چوونەدەر لە بەرجام بێ گومان دەرەنجامی قورسی بۆ وڵاتانی رۆژاوایی و ئەمریکا و ئوروپا بە داوەوە دەبێ و تێکڕای ئیعتباری خۆی لە دونیادا لە دەست ئەدا ، وتیشی : کاتێک کە دانوستان و رێگەوتن دەکەن ، لایەنی دیکەی رێککەوتن وەفادار بە هەموو بەڵێنەکانی خۆیەتی و ئەوانن کە بەڵێنەکانی خۆێان ژێر پێ دەخەن ، دەبێ بەرپرسایەتی کاری خۆیان وەرگرن ، ناوچەی ئێمە ناوچەیەکی پڕ کێشەیە .

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنی بەرجام تەنیا رێککەوتنی ئابووری نیە بەڵکوو رێککەوتنێکە هاوپێوەند بە بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆکوژ وتی : وەک چۆن ئوروپیەکان بەردەوام وتیان و خانمی موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپاش دووپاتی کردەوە ، بەرجام رێککەوتنێکی ئاسایشیە و راستەوخۆ پێوەندی بە ئاسیشی ناوچە و جیهانەوە هەیە . عێراقچی جەختی کردەوە : هەرچەشنە تێکدانێک لە بەرجام ئەنجام بێت دەرەنجامی بۆ هەموو کۆمەڵی نێودەوڵەتی قورس دەبێ .

جیگری وەزیری دەرەویە ئێران بۆ جارێکی دیکە پێی داگرت : کوماری ئیسلامیی ئێران چەندین مانگە رایگەیاندووە بۆ هەر سناریۆیەک ئامادەیی هەیە . هەموو سنایۆکان پێشبینی دەکرێن و بۆ هەموویان رێکاری  گونجاو لەبەر چاو گێراوە . بێگومان ئێمە لە بارودۆخێکدا کە تڕەمپ و ئەوانی تر بڕیارێک لە دژی بەرجام بگرنە بەر ، ئامادەی کاردانەوەی خێراو دەست بەجێین و بە تەواوەتی لە بەرژەوەندیی  گەلی ئێران بەرگری دەکەین .

سەرپەیڤ