ئادار 27, 2018 10:27 Asia/Tehran
  • رۆحانی : بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان هەڵوێستی بنەمایی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەم بەر لە بە جێ هێشتنی تاران بەرەو عیشق ئاباد گوتی : سەردانی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان لەسەر بانگێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆمارانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەبێ و یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی حکومەتی ئێرانیش پێوەندی نزیک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ یە .

حەسەن روحانی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێراندا گوتی :  پێوەندی ئێران لە گەڵ  تورکمانستان و کۆماری  ئازەربایجان لە ئاستێکی باش دایە و پتانسێلی زۆریش بۆ گەشەی پێوەنیدی هەموو لایەنە لە گەڵ ئەم دوو وڵاتەدا هەیە .

سەرۆکی ئێران وتیشی : لە سەردانی  تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان لە بواری پرسی دوو قۆڵی ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گەشەی پێوەندیی ئابووری و رۆشنبیری وتووێژ دەکرێ .

روحانی وتیشی : بابەتی ترانزیت و بەستنەوەی ئاوە باشووریەکانی ئێران بە ناوچەی ئاسیای ناوەندی و قەفقاز هەمیشە گرنگ بووە ، چونکە پێوەندی ئێران لە گەڵ ئاسیای ناوەندی و قەفقاز لە رێگەی  تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجانە .

روحانی وتیشی : لە سەردانی  تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان ، چالاکانی ئابووری ، بازرگانان و نوێنەرانی کەرتی تایبەتی ئێران ،  تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان پێکەوە وتووێژ و لە بواری هاریکاریی کەرتە تایبەتیەکانی دوو وڵات پرس و راوێژ دەکەن .

سەرپەیڤ