ئادار 27, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : پەرەی پەیوەندی لەگەڵ تورکەمەنستان بۆ ئێران گرینگە

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکەمەنستان وێڕای ئاماژە بە توانایی و لێهاتوویی دوو وڵات پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ لەپێناو گەشە هێزمەندی و پتەوکردنی هەمەلایەنەی هاوکاریەکانی نێوان تاران - عیشق ئاباد .

حەسەنی ڕوحانی  ڕۆژی س ێشەمە  لە دانیشتنێکی هاوبەشی  شاندەکانی  پلەبەرزی  ئێران و تورکەمەنستان  لە عیشق ئاباد  وێڕای ئاماژە  بە هاوکاریەکانی   ئێران و تورکەمنستان  لە بەشە جۆراوجؤۆەکاندا   بە تایبەت  وزە  ،تڕانزیت و گواستنەوە  ڕایگەیاند  دەسپێکی  ئوپڕاسیونی  جێ بە جێکرانی  هێڵی سێهەمی  گواستنەوەی  کارەبا  لە ئێرانەوە بۆ تورکەمنستان   هاوکاریە نوێیەکان  لە حەوزەی  نەوت و گازی دەریای خەزەر  و دانی  ئیمکانات  لە پێناو   گەشەی  گواستنەوە   لە نێوان  دوو وڵات  دەتوانێ  هەنگاوێکی  نوێ  بێت لە هاوکاریە  ئابورویەکانی  نێوان  ئێران  و تورکەمنستان . سەرۆک کۆماری  ئێران  وتیشی :  ئێران و تورکەمنستان   دەبێ  کەڵک وەربگرن    لە  هاوبەشیە  فەرهەنگی  و مێژووییەکان  لە پێناو  گەشەی هاوکاریەکانی دوو لایەنە  لە بەشە جۆراوجۆرەکان  بۆ ێونە  زانست  لێکوڵینەوە  و تەکنولوژیا  پەیوەندیەکان  و گەشتیاری . ڕوحانی هەروەها  دوستایەتی  ،نیار پاکی دراوسێیەتی    و گەشەی  پەیوەندی برایانە  لە گەڵ تورکەمنستانی  بۆ ئێران بە گرینگ  زانی   و وتی    دانی  ئیمگانات   بۆپ ەڕەی گەشتیاری  نێوان دوو وڵات  دامەزراندنی  فڕینی  ڕاستەوخۆ ی تاران عیشق ئاباد  و هاوکاری  لە بواری  گەشعی  ئاسنە ڕێی لە  پەرەی  پەیوەندیەکانی  دوو وڵات  کاریگەرە .   قوربانعەلی   بەردی موحەمەد ئوف سەرۆک کوماری  تورکەمنستانیش    ئاماژەی  کردە   گەشەی هاوکاریەکانی    تاران عیشق ئاباد  لە بەشە  جۆراوجورە  سیاسی    ئابووری  بازەرگانی  و فەر.هەنگی دا و وتیشی   ئێران و تورکەمنستان   لە زۆرێک  لە پرسەکانی  ناوچەیی و نێونەتەوەیی  بە تایبەت  لە بواری  ئاشتی و گەشەی  جیهانی  ڕوتنگەگەلێکی  هاوبەشیان هەیە .   سەرۆک کۆماری تورکەمنستان  هەروە.ا  گەشەی هاوکاریەکانی دوو وڵات  لە بواری  ئاسایشی  وزە  خەبات بە دژی   مادە سڕکەرەکان و پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی بە گرینگ  زانی  و جەختی کرد   هاوکاری  ئێران  و تورکەمنستان  لە کەنارەکان  و ئاوەکانی خەزەر . لە ناوچەکانی  تایبەتی ئابووری  دەبێ  زیاتر لە  ڕابردوو  پەرە  بستێنێ

سەرپەیڤ