ئادار 27, 2018 20:09 Asia/Tehran
  • رۆحانی: پەرەی هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکمەنستان خواستی دوو گەلی هەردوو وڵاتە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران تورکمەنستانی بە وڵاتی دۆست و برای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێناسە کردو پێداگریشی کرد کە دوو وڵات دەبێ لە بارستاو توانایی بەربڵاوی خۆیان لەپێناو پەرەی هاوکاری هاوبەش کەڵک وەرگرن و ئەمەش داخوازی گەلانی هەردوو وڵاتە.

حەسەن روحانی ڕۆژی سێ شەممە  و د وای مۆرکرانی  سێزدە بەڵگەی  هاوکاری لەنێوان ئێران و تورکمەنستان  لە عیشق ئاباد، وتیشی:  ئێران و تورکمەنستان  دوو وڵاتی  دەسەڵاتدار لە بواری وزەن  و لە وتووێژەکان  بڕیار بدرێت کە هاوکارییەکانی خۆی  لە م بوارە زۆرتر لە ڕابردوو  پەرە پێ بدات  . 

سەرۆک کۆماری ئێران  وتیشی : تورکمەنستان و ئێران وەک  دوو دەروازەی گرینگ بۆ ئاسیای ناوەندی و ئاوەکانی ئازادی باشوو  دەتوانن ترانزیتی ناوچە هاسان بکەن  . 

رۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە کردنەوەی پردی سەرەخس و دەوری ئەو پردە لە قوڵتر بوونی هاوکاری بازرگانی وتیشی : بە لابرانی گرفتەکانی هاوپێوەند بە گەیاندن و گواستنەوە، هاوکارییەکانی دوو وڵاتیش  زۆرتر لە ڕابردوو هاسان دەبێت  و بواری چالاکی بەربڵاوتر لە بەشەکانی تایبەتی دوو وڵات خۆش تر دەبێت  . 

سەرۆک کۆماری ئێران  ئاماژەی کردە پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و وتی : سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕێگەکانی  سەقام و هێوری ناوچە وتووێژی لەسەر کرا و بە ڕێککەوتنی باشی دوو وڵات دەکرێت ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و تورکمەنستان  زۆرتر لە ڕابردوو پەرەی پێ بدرێت  . 

قوربان قولی بەردی محەممەدئوف  سەرۆکی تورکمەنستانیش  لەم ڕێ وڕەسمەدا  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی وڵاتەکەی مکۆڕە  پێوەندی لەگەڵ تاران لە هەموو بوارەکان پەرە پێ بدات وتی ک مۆرکردنی سێزدە بەڵگەی هاوکاری هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی ئێران و تورکمەنستانە و بە جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە، هاوکاری دوو وڵات لە هەموو گۆڕەپانەکان زۆرتر لە ڕابردوو پەرە دەستێنێ .

سەرپەیڤ