ئادار 28, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە ڕوحانی و دەسپێکی وتووێژە دوولایەنەکان لە باکۆ

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی فەرمی لەلایەن " ئیلهام عەلی ئۆف "ی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی پێشوازی لێکرا .

حەسەنی ڕوحانی و ئیلهام عەلی ئوف " ڕۆژی چوارشەمە  دوای مویقای نیشتمانی  ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە یەکەکانی  تەشریفات سانیان بینی  و پاشان  شاندە پلەبەرزەکانی هاوڕێان  بە  یەکتر ناساند .  دوای ڕێ و ڕەسمی   پێشوازی فەرمی  وتووێژە دوولایەنەکانی سەرۆک کۆمارانی  ئێران و ئازەربایجان و شاندەکانی پلە بەرزی دوو وڵات دەسپێکرا . لە پەراوێزی  وتووێژەکانی سەرۆک کۆماران  و پاشان  شاندەکانی  پلە بەرزی  ئێران و ئازەربایجان   چەن  بەڵگەی  هاوکاریش  مۆر  دەکرێت.  سەرۆک کوماری  ئیسلامی ئێران  دوانیوەڕۆی  چوارشەمە بۆ ئەنجامدانی  سەفەری فەرمی بۆکۆماری ئازەربایجان گەیشتتە باکوو .  بەرلەوەش  سەرۆک کوماری ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی سێشەمە گەیشتە عیشق ئاباد  و دوای  وتووێژەکانی  چڕو پڕ لە گەڵ قوربانعەلی بەردی موحەمەد ئوف سەرۆک کوماری تورکەمنستان  لە دانیشتنی  هاوبەشی  شاندەکانی  پلە بەرزی  دوو وڵات  ئامادە بوو  و ڕێکارەکانی  پەرەی  پەیوەندی  و هاوکاریەکانی تاران  عیشق ئابادی لێکدایەوە .   واژۆی 13  بەڵگەی  هاوکاری  لە لایەن  بەرپرسانی  پلە بەرزی  ئێران و تورکەمنستان  لە بەردەم  سەرۆک کۆماران و سەردانی لە شاری  ئاینزایی  و مێژوویی  " مەڕڤ " لە بەرنامەکانی  دیکەی  سەرۆک کوماری  ئیسلامی ئێران لە سەفەری بۆ تورکەمنستان بوو .

سەرپەیڤ