برووسکەی سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری لوبنان بە "ڕۆحانی" دوا بە دوای گیان لە دەست دانی سێ گەشت یاری ئێرانی
ئادار 29, 2018 10:33 Asia/Tehran
" میشل عەون"ی سەرۆک کۆماری لوبنان لەمیانەی بروسکەیەک بۆ "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گیان لە دەست دانی سێ ئێرانی لە ڕووداوی کەوتنە نێو دەریا لە بەیروتی سەرەخۆشی کرد .
بە گوێرەی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، " میشل عۆن" سەرۆک کۆماری لوبنان لەم پەیامەی دا لەگەڵ بنەماڵەی گیان لە دەست داوانی ئێرانی هاودەردی خۆی دەربری.
یەکشەممەی ڕابردوو (٢٥ مارچ) شەش کەس لە گەشتیارە ئێرانییەکان لە چووبوونە لێوارەکانی بەردینی ناوچەی " ڕوشە" ، بە هۆی شاڵاوی تووندی دەریا کەوتنە نێو ئاو و دوا بە دوای ئەو سێ کەس لە وان گیانی خۆیان لە دەست دا و سێ کەسی تریش بریندار بوون. تەرمی تیا چووان بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕابگوێزرێت بۆ ئێران .