ئادار 29, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • رۆحانی : هاوکاریی تاران - باکۆ بەقازانجی  هەردوو گەل و  خەڵکانی ناوچە و جیهان دەبێت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : مۆرکردنی ڕێککەوتن و بەڵگەی گرینگی هاوکاری لەنێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان بەپێی ڕێزی بەرامبەر و لەبەر بەرژەوەندی هاوبەش و هەستی دراوسێتی ئەنجام بووەو بە قازانجی هەردوو گەل و نەتەوەی ناوچە و تەنانەت جیهان دەبێت.

حەسەن روحانی ڕۆژی چوارشەممە دوای مۆرکرانی هەشت بەڵگەی هاوکاری نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان  لە باکو لە  پرێس کۆنفرانسێک دا، بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە دەریای خەزەر، بەرژەوەندی هابەشی فراوانیان هەیە، وتی  : دەبێ  بە هاوکاری  هاوبەشی زانستی، ئابووری ، تەکنیکی، بازرگانی ، گەمیەوانی، وتوریستی  لە تواناییەکانی دەریای خەزەر کەڵکیان وەرگرت.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : هاوکاری لە بواری ترانزیت و سەرمایەدانانی هاوبەش لە بواری چێکردنی ئوتوموبیل و چێکردنی  ڕێگەی ئاسنی ئاستارا  - ئاستارا  نیشاندەری  گەشەی هاوکارییەکانی دوو وڵاتە.

رۆحانی  بە پێداگری لەسەر ئەمەی ورەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان   پەرەی هاوکاری سیاسی ، زانستی، تەکنیکی و ناوچەیی لەگەڵ یەکترە ، وتی : پرسەکانی ناوچە تەنیا لە ڕێگەی وتووێژی سیاسی چارەسەر دەبێت  . 

ناوبراو وتیشی :  قەیرانی یەمەن  و سوریا دەبێ لە ڕێگەی  سیاسی چارەسەر بکرێت و هیچکات ڕێگەچارەی سیاسی نییە و ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە زۆرێک لەم پرسانە، ڕوانگەی هاوبەشیان هەیە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  هەروەها وێڕای پێداگری لەسەری ئەمەی  پرسی قەرەباغ  دەبێ لەڕێگەی  سیاسیەوە چارەسەر بکرێت، وتیشی: ورەی ئێران  پێوەندی دۆستانەی دەوڵەتان و گەلانی ئێران و کۆماری  ئازەربایجان لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی گەلانی ناوچە و جیهانە.

ئێلهام عەلی ئێف  سەرۆکی ئازەربایجانیش لەم پرێس کۆنفرانسە دا  بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان  هەموو کات لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لە تەنیشت یەکتر دابوون و داکۆکیان لە یەکتر کردووە وتی :  دوو وڵات لە چوارچێوەی یاساوڕێساکانی نێونەتەوەیی ، لایەنگری یەک و لە تەنیشت یەکتر دان  . 

سەرۆکی ئازەربایجان  هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی وڵاتەکەی  مکۆڕە لەسەر پەرەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی و سەرمایەدانی هاوبەش لەگەڵ ئێران، وتیشی :  هاوکاری چەندلایەنەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ وڵاتانی تر لەوان ڕوسیا، تورکیا و گورجستان، یارمەتی دەداتە پەرەسەندنی سەقام لە ناوچە.

سەرپەیڤ