ئادار 29, 2018 10:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دامەزراندنی بازەرگانی ئازاد لە نێوان تاران - باکۆ هەنگاوێک بەئاراستەی ڕێبازی پەرەی پێوەندیە ئابووریەکانە

سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان بە پێشوازی کردن لە ڕەوتی خێرای پەرەی پێوەندیەکانی تاران - باکۆ جەختیشیان کرد کە سوورن لەسەر پەرەی پێوەندی پتر لە ڕابردوو لەسەرجەم مەڵبەندەکانی هۆگری هاوبەش دا .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەکانی باڵای  ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ، بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە پەرەی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان تاران - باکۆ، وتیشی: ڕێگای ترانزیتی باکوور - باشوور لە تەشکی جێبەجێبوونی گەڵەڵای ئاسنە ڕێ ڕەشت- ئاستارا بە مانای ڕاحەتتر ، هەرزانتر وە کورت تر بۆ ئێران وە کۆماری ئازەربایجان، وڵاتانی ناوچە وتەنانەت  بۆ ئاسیا ، ئەوروپا و ئافریقا دەبێ و ئەمە نیشان ئەدات کە هاوکارییەکانی دوو وڵات بە قازانجی خەڵکی ناوچە و جیهانە.

ڕۆحانی، وتیشی:  دامەزراندنی بازەرگانی  ئازاد لە نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان یش هەنگاوێکە لە ڕێبازی چالاکی باڵا لە پێوەندییی ئابووری دوو وڵات دا.

ئەو هەر وەها  بەهێز بوونەوەی هاوکارییەکانی بانکی لە نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجانی بە پێویست زانی و بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ بەکارگرتنی پارەی نیشتمانی لە ئاڵو ووێرە هاوبەشەکان وتیشی: هاسانکاری پێوەندیی بانکی ، کلیلی پەرەی هەموو لایانەی پێوەندییەکانە.

  سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی کردە هاوبیرو ڕایی دوو وڵات لەبارەەی مەسەلە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەکان و وتیشی: ئێران و کۆماری ئازەربایجان دەتوانن لە ڕێبازی ئاشتی و ئاسایشی زۆرتری ناوچە و وجیهان هاوکاری خۆیان بە هێزبکەنەوە.

" ئیلهام عەلی ئیف" سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش ، وتی: چالاکییە هاوبەشەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە گەڵاڵە گەلێکی وەکوو وزە لە دەریای خەزەر و ئاسنە ڕێ ڕەشت- ئاستارا پێوەندییەکانی دوو وڵاتکە بە گوێرەی متمانە و رێزگرتنی بەرامبەر تەسکی گرتووە، بتەوتر کردووە .

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ، هەروەها بە پشتگری لە سیاسەتی ئێران  بۆ دابینی ئاشتەوایی و ئاسایشی ناوچە، وتی: بە داخەوە خۆوەردانەکانی بیانی بووەتە هۆی زۆرتربوونەروەی شەڕ و کوشتار لە ناوچە دا و هیچ هێزێکی بیانی نابی خۆی وەردات لە کارو باری نێو خۆیی .

سەرپەیڤ