رۆحانی : ئاسایشی و گەشەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێکەوە گڕێ دراون
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاران گەشەو ئاسایشی باکۆ بە گەشەو ئاسایشی خۆی دەزانێ وتی : ئێران بەمەرجێک ئاسایشی هەیە کە کۆماری ئازەربایجانیش ئاسایشی هەبێت.
حەسەن روحانی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی بازرگانیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە باکوور وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە سەفەر بۆ باکوو لە ڕۆژانی نەورۆز و لە سەرووبەندی ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان وتی : ئەوینی گەلی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە ئەمیری مومینان و ڕوانگەیان سەبارەت بە نەورۆز نیشان دەدات کە خەڵکی دوو وڵات لە باری ئایینی، مێژوویی و داب و نەریت، هاوبەشی بەرفراوانیان هەیە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەریای خەزەری بە دەریای دۆستایەتی و هاوکاری زانی و وتی : بە بەشداری ئێران و کۆماری ئازەربایجان باشتر دەتوانین لە سەرمایە و تواناییەکانی ئەم دەریای بە قازانجی دوو گەل کەڵک وەربگرین.
روحانی بە راگەیاندنی ئەمەی هاوکاری بانکی ئێران و کۆماری ئازەربایجان هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی شیاو ، لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان لەم بوارە پێداگری کرد .
ئێلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجانیش لەم کۆبوونەوەیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی پێوەندی نێوان ئێران و ئازەربایجان لە ئاستێکی بەرز دایە وتی : دەبێ هەوڵ بدرێت هەتا پێوەندی بازرگانی و ئابووری دوولایەنەش هاوشێوە لەگەڵ پێوەندی سیاسی ، زورتر لە رابردوو پەرە بستێنێ .
عەلی ئێف بە ئاماژەدان بە هاوکاری سێ لایەنە و چەند لایەنەی ئێران و کۆماری ئازەربایجاان لەگەڵ ڕوسیا، تورکیا و گورجستان وتی : زۆرێک لە پرسەکان وەک گەیاندن و گواستنەوە ، وزە و پرسی ئاسایشی، سیاسی و داکۆکییەکانی بەرامبەر ، میحوەری ئەم پێوەندییە دەبێت .
حەسەن روحانی لە کۆتایی کۆبوونەوەی بازرگانیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان باکووی بەرەو تاران بە جێ هێشت .