زەریف بە ئاماژە دان بە گوڕانکاریەکانی عوفرین : هیچ پاسادانەوەیەک بۆ بنپێکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا قەبول کراونیە
وەزیری دەرەوەی ئێران زەریف بە ئاماژەدان بە گوڕانکارایەکانی عەفرین وپیداگری لەسەر ئەمەکە هیچ پاسادانەوەیەک بۆ بنپێکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا جی قەبوڵ نیە.
محەممەد جەوادی زەریف کە بۆ بەشداری کردن لە جڤێنی سێ لایەنە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا وڕوسیا لە بارەی سووریا بۆ ئانکارا سەفەری کردووە، لە کاتی گەیشتنی ولەوتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ، بەئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی عەفرین وپیداگری لسەر ئەمەکە هیچ پاسادانەوەیەک بۆ بنپێکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا قەبوڵ کراو نیە ڕایگەیاند کەم بوونی تیرۆریستەکان لە سووریا جیی سەرنجە بەڵام گوڕانی نەرینی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو لە سوچی ڕووی دا، چۆنیەتی بەشداری ئەمریکا لە ناوچەیە کە ئەم چۆنیەتی بەشداریە بووە بە هۆو هەتا درزوکەلینی قەومیەتی وئەتنی لەناوخۆی سووریا وهەروەها کارتێکەریەکانی لە ناوچە پەرە بستێنێت. وتیشی: ئەرکی دەوڵەتە بیانیەکان ئەمەیە کە گەیشتن بە ڕێگە چارەی سیاسی لە سووریا خیرایی پێ بدەن ولە بڕیارگرتن بە جێگای خەڵکی ئەم وڵاتە ، لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی وورۆژاندنی تاقمە کانی وتووێژکارخۆ ببوێرن. زەریف وتی: وڵاتانی بیانی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا کە خۆیان بە قیومی وڵاتانی تر دەزانن ، نابێ ئەم مافە بە خۆیان بدەن کە ڕەوتی سووریا کە بە هەوڵی بەرفراوان بە ئەم ئاکامە گەێشتووە، بەدەسوەردانی خۆیان لە ڕێگای ڕاستەقینە بەلارێ دا بەرن. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنیا دەسپێشخەریەک کە لە دەسپێکرانی قەیرانی سووریا هەتا ئێستاکە توانیویەتی سەرکەوتوو بێت، دەسپێشخەری ئاستانە وکۆبوونەوەی سوچی بووە. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر سووریا وتی: ئەفسانەی زیان وێ نەکەوتووی ڕژێمی زایونی بە خۆراگری خەڵکی سووریا شکستی هێناوە.