قاسمی : بەکارهێنرانی چەکی شیمیایی لەهەموو شوێنێکی جیهان مەحکوم کراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بەگوێرەی سیاسەتی بنچینەیی و فێرکارییە دینی و ئەخلاقییەکان و وەک یەکێک لە قوربانیانی چەکی شیمیایی، بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن هەر لایەن و وڵاتێک و لەهەر شوێنێکی جیهان ، شەرمەزار دەکات.
بەهرام قاسمی دوێنێ یەکشەممە بەئاماژە بە کیمیابارانی ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق، وتی: ئیدیعای بەکارهێنرانی چەکی شیمیایی لە شاری دومای سەر بە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق لەلایەن سوپای سووریاوە، لەگەڵ ڕاستییەکانی بەردەم یەکناگرێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەکاتێکدا کە سوپای سووریا باڵادەستە لەگۆڕەپانی شەڕی دژ بەتیرۆریستانی چەکدار، کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەلایەن ئەوانەوە، بابەتێکی لۆژیکانە نییە.
ناوبراو وتی: حکومەتی سووریا هاوکارییەکی شیاوی ھەبووە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ پرسی شیمیایی و کۆمەڵگای جیهانی پاش پەیوەست بوونی ئەو وڵاتە بە پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکە شیمیاییەکان و هەموو ئیمکاناتی بەرهەم هێنان و چێکرانی چەکە شیمیاییەکانی لەبەین برد.
قاسمی بەئاماژە بەوەی کە وەها بانگەشەو بوختان هەڵبەستن گەلێک لەلایەن ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی پێشاندەری پیلانێکی نوێیە لەدژ حکومەت و گەلی سووریاو بیانوویەکە بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازی دژبەوان، وشداریی دا: ئەو پرسە، ڕەوشی سووریاو ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکاو تیرۆریستانیش لەدرێژەدان بەتاوانکارییەکانیان مکوڕتر دەکا کە هەڵبەت بەقازانجی ئاشتی، سەقام و ئاسایشی ناوچەکەو جیهان نابێ.
بەهۆی پەلاماری شیمیایی شەوی شەممەی تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.