نیسان 09, 2018 12:28 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لەسەر هەشتاو سێ دەسکەوتی ناڤۆکیی ئێران بەئامادەبوونی رۆحانی

هەشتاو سێ دەسکەوت لە بەشە جیاجیاکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوونوێنێ کرا.

نۆی ئاڤریل(٢٠ی خاکەلێوە) بۆ پێزانین و دەسخۆشی لەهەوڵی پڕلەشانازیی زانستوەرانی ناڤۆکیی ئێران و تۆکمەکرانی چەرخەی سووتەمەنی ناڤۆکی وەک "رۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی" ناودێرکراوە لە ئێران.

ڕێوڕەسمی دوانزەهەمین ساڵوەگەڕی رۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بەئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی ، ژمارێک لە وەزیران، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و هەروەها نوێنەرانێک لە چەند وڵاتی دیکە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لەتاران، بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمار لە دەسپێکی ئەو ڕێوڕەسمەدا بەئامادەبوونی عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەردانی پێشانگای دەسکەوتە ناڤۆکییەکانی کردو بەشیکردنەوەی ئەندازیاران، بەڕێوەبەران و پسپۆرانی پیشەسازیی ناڤۆکی، لەڕەوتی دوادەسکەوت و پێشکەوتنەکانی زانستوەرانی ئێران لەبواری جیاجیای وزەی ناڤۆکی ئاگادار کرایەوە.

ئەو دەسکەوتانە لەبواری جیاجیادا بۆ وێنە؛ سەنتریفیوژەکان، جوداسازیی، رادیۆدارو، گەشەی زانست لەبواری ئاو، تەندروستی و دەرمان و هێزگەییە.

سەرپەیڤ