ڕۆحانی : بە شکست ھێنانی ھەنگاوی ھاوبەش ، پەیمان شکێنان لەماوەی کەمتر لە حەوتەیەک دەرەنجامەکەی دەبینن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە پێشێل کردنی ھەنگاوی ھاوبەش لە سەر پەیمان شکێنان گران دەکەوێ، پێی داگرت: تاران بۆ ھەر بارودۆخێک ئامادەیە و بە شکست ھێنانی ھەنگاوی ھاوبەش ، پەیمان شکێنان پەژیوان دەبنەوەو لەماوەی کەمتر لە حەوتەیەک دەرەنجامەکەی دەبینن .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاھەنگی دوانزەھەمین ساڵگەڕی ( ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی) ، وێڕای پیرۆز کردنی ئەم ڕۆژەو ڕێزنان لە یادو بیرەوەریی شەھیدانی ناڤۆکیی ئێران وتی: دوژمنان دیانەوێت ئێران لە مافی ناڤۆکی و بەرژەوەندییەکانی خۆی چاوپۆشی بکات، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت بیر لە ڕەزامەندی و پێ خۆشبوونی ناحەزان و خەڵکانی دیکە ناکاتەوە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پسپۆڕان، لاوانی فیداکارو لەخۆبردووی ئێرانی لە ناوەندەکانی زانستی و توێژینەوە ، دەستھاتی گەورەیان مسۆگەر کردووە، وتیشی: ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی ھەنگاوی ھاوبەش دا، پتر لە ١٣٠ دەستھاتی گرینگیان لە بواری نلڤۆکی دا مسۆگەر کردووە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەنگلوی ھاوبەش ڕەوت و جوڵانەکانمان خاو ناکاتەوە ، ڕاشکاوانە وتیشی: ئێران توانی بە ھۆی ھەنگاوی ھاوبەشەوە ھەلی ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەش بقۆزێتەوە و ئەمڕۆ لە زۆرێک لە پرۆژەکاندا لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین ھاوکاریی باشی ھەیە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ڕێگای توێژینەوەی ناڤۆکی بە خێراییەکی زیاتر بەردەوام دەکەین و ئێران لەم ئاراستەیەدا مۆڵەت لەکەس ناخوازێ، وتیشی: بۆ یەکەم جار دوای ھەنگاوی ھاوبەش ، ئێران چووە واری بازرگانیی ناڤۆکییەوەو نزیکە چوارسەد تەن کێکی زەردی لە دەرەوە ھاوردە کردو بڕێک لە ماددەی پیتێندراویشی فرۆشت.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران دەخستەڵاتی سەربازی و بەرگریکارانە، دەستەڵاتی ئابووری و دەستەڵاتی ڕۆشنبیریی بە شێوەی ھاوکات و ھاوتەریب بۆ دەستەڵاتی ڕەوا لە ناوچەکەو جیھاندا دەوێت ، وتیشی: ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پیلانی ناحەزانی بۆ بەکارھێنانی ئامێرانەی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا بەرەوڕووی شکست کردووەتەوە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشی داگرت: چەکی ئێران بەرگریکارنەیەوە دەستەبەری ئاشتی لە ناوچەکەدایەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە گەلی خۆی ھەر چەکێکیش بە پێویست بزانێت دروست دەکات.