ویلایەتی: هەنگاوی داتری بەرەی موقاومە، ئازاد کردنی ئیدلبە
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بو شیکردنەوەی داهاتووی سوریا و چارەنووسی بەرەی موقاومە، وتی : هەنگاوی دواتر ئازاد کردنی ئیدلب لە باکووری ڕوژاوای سوریایە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون وتیشی : ئازاد کردنی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق سەرکەوتن بۆ هەموو بەرەی موقاومەیە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامادەبوونی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە چوارچێوەی دیپلۆماسی موقاومە بووە پێداگری کرد : گرینگایەتی ئازاد کردنی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەمەدایە کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا پێشتر وتبووی ، بناغەی سەرەکی تیرۆریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتییە.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی، سەبارەت بە هۆی ناکام مانەوەی تیروریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دوای نیزیکەی حەوت ساڵ شەڕخوازی وتی : هۆی سەرەکی موقاومە،پاوەجێیی و ڕاوەستانی خەڵکی سوریا و بوێری و تەگبیری سەرۆکی سوریا بوو.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی وتی : سوریا ئاڵقەیەکی گرینگی خۆڕاگرییە کە لە تاران دەستپێکراوە و بەغدا و دیمەشق و بەیرووت و فەلەستین دەگرێتەوە، ئەم ئاڵقەی خۆڕاگرییە لەبەرامبەر دەست درێژکاریگەلێکە کە سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکان.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی: تادێ ئەگەری سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری زۆرتر دەبێ و بەڕاستی ئەمریکا چارەیەکی دیکەی جگە لە چوونەدەر لە ناوچەکە نییە.