نیسان 15, 2018 15:46 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: دانیشتنی سەرانی عەرەب له ژێر گوشاری عەرەبستان بێ بایەخە

ڕاوێژکاریی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی، بەڕێوە چوونیی دانیشتنی سەرانی عەرەب بە مێحوەرییەت و گوشاری دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕوانگەی سیاسی لە گۆڕەپانیی نێو دەوڵەتی بە تەواوەتی بێ ئیعتبار زانی.

 بیست و نۆهەمین دانیشتنی سەرانی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی یەکشەممە لە زەهران، رۆژهەڵاتی عەرەبستان دا بەڕێوە چوو.

 "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" لە کۆری هەواڵنیران ، لەبارەی دانیشتنی سەرانی کۆمکاری عەرەب لە عەرەبستان، وتی: لەم دانیشتنانە لە کیانی  جیهانی عەرەب و وڵاتی سوریا کە مەزلوومانە حەوت ساڵە بەرەو ڕووی دەستدرێژی بۆتەوە، بەرەڤانیی ناکردرێت.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، وتیشی: دەوڵەت و گەلی سوریا  حەوت ساڵە لە ژێر گوشارە نێو دەوڵەتییەکان کە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەورگێری ڕژیمی زایۆنیی و یارمەتی دەمار گرژە کانیی ناوچە و لە سەروویان دا عەرەبستانی سەعوودی بەڕێوە دەچێت تاقەتیان هێناوە.

 ویلایەتی بەڕاشکاوی وتی: دەوڵەت و گەلی سوریا نیازیان بە پشتگریی بەرپرسە پێوەڵکاوەکانیی وڵاتانی عەرەبی نییە؛ ئەگەر چی پشتگری ژمارێک لە وڵاتانی شەرافەتمەندی عەرەبی وەکوو عێراق، لوبنان و تونیس یان لەگەڵدایە.

 ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی، جەختیکرد: دانیشتنی ئەمڕۆی سەرانی عەرەبیش جگە لە بەیاننامەی دیکتە کراوی حکوومەتی سستی سەعوودی کە لەو دا دەر دەکرێت ، شتێکی تر نییە و هەر گرنگیش نییە .

سەرپەیڤ