ساڵحی : پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکای نیشان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i334630-ساڵحی_پەلاماری_مووشەکی_بۆ_سەر_سووریا_فەشەل_هێنانی_سیاسی_ئەمریکای_نیشان_دا
سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : پلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیشان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • ساڵحی : پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکای نیشان دا

سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : پلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیشان دا .

عەلی ئەکبەری ساڵحی ڕۆژی دووشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا  سەبارەت بە پەلاماری  مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا  وتیشی :  ئەو پەلامارە نیشانی دا ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی کە لە گەڵیدا هاوڕێیەتیان کرد دەستیان دایە جەنایەت بە بێ ئەوەی کە هۆیەکی مەنتیقیان بۆ ئەو کارە بێت . ئەمریکا هاوڕێ لە گەڵ فەڕانسا و ئینگلیز سەرلەبەیانی شەمە بە بیانووی پەلاماری کیمیایی لە دومای سووریا زیاتر لە 100 مووشەکی  بەرەو ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا هاویشت . سەرۆکی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  ئێران وتیشی : ئەو پەلامارە وەبیرهێنەرەوەی   ڕوداوەکانی ئێراق لە ساڵی  2003 بوو کە  " کالین پاول "  وەزیری دەرەوەی  ئەو  کاتی  ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  بەڵگەیەکی ڕادەست کرد  و بانگەشەی کرد  ئێراق لە نیجریە ئورانیومی کڕیوە و دەیەوێ بو ئامانجەکانی نائاشتیانە بەکاری بێنێ دوای دووساڵ  ئاشکرا بوو کە  ئەو بەڵگە ساختەیی بووە و ئەوە بوو بە  ئابڕو چوونێکی  سیاسی . ساڵحی بە وتنی  ئەوەی  کە  ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی  لە وتەکانیاندا    دژبەیەکن وەبیریشی هێنایەوە  ڕاستی و شۆناسی واقعی  وڵاتانی پاوانخواز بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوە  و   واقعیەتی  سیاسەتی  به رپرسانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا  زاڵمانە و   دڕندانەیە .  سەرۆکی ڕێکخراوی  وزەی  ناڤۆکی  ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە  هێندێک دەیانەویست  ئێران بە دوژمنی  عەرەب  نیشان بدەن  بەڵام  دەرکەوت چ کەسانێک دوژمنی عەرەبن  وتیشی  بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی  ئیسرائیل کە دوژمنی   عەرەبە  و سەرزەوینی پیرۆزی عەرەبەکان و موسوڵمانەکانی  داگیر کردووە   وەلاناوە و دەستی دوستایەتیان بەره و  ئیسرائیل  درێژ کردووەتەوە  بەڵام ئێران کە لە مەزڵووم لاگری دەکات  مەحکووم دەکەن  کە ئەو کارانە  ئەنجامێکی نابێت .