نیسان 16, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • موگرینی : ئوروپا دژی ئێران بایکوت دانانێ

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا بەرلە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتیە ، وتووێژەکان سەبارەت بە دانانی بایکوتگەلی نوێ دژی ئێرانی ڕەت کردەوە

 بە گوێرەی ڕاپوڕتی  ماڵپەڕی پولیتیکو " فدریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا   ڕۆژی دووشەمە  بەرلە   دانیشتنی وەزیرانی  دەرەوەی ئەو یەکێتیە  لە لوکزامبورگ  بە پەیامنێرانی  وت :  چاوەڕوانی هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دانانی بایکوتی نوێ دژی  ئێران نەبن . موگرینی وتیشی :  سەبارەت بە ئێران  چاوەڕوانی  لاگری  تەواو لە ڕێککەوتنی  ناڤوکی ئێران بن .  بەرپرسی سیاسەتی  دەرەوەیی یەکێتیی  ئوروپا جەختی کرد  پاراستنی بەرجام بۆ ئووروپا گرینگە  و وەزیرانی  دەرەوەی  ئەو یەکێتیە  لە لوکزامبورگ  جارێکی دیکە جەخت دەکەن لە سەر   بەڵێنی خویان  بو جێ بە جێ کرانی  بە تەواوی بەرجام . موگرینی وتیشی :  سێ وڵاتی  ئوروپایی لایەنی  بەرجام  بریتی  لە  بریتانیا  فەڕانسا  و ئاڵمان   ئەندامانی دیکە ئاگادار دەکەنەوە لە ئاکامی  هەوڵەکان بە تایبەت  لە پەیوەندی  لە گەڵ دەوڵەتی   ئەمریکا  و درێژەی  کار لە گەڵ ئێران  بۆپاراستنی  بەرجام .موگرینی جەختی کرد   ئوروپا  هەموو هەوڵەکانی خۆی   بەکار دێنێ  تا هەموو   لایەنەکان پێبەندی  جێ بە جێ کرانی بە تەواوی  بەرجام بن . موگرینی وتیشی  ئێران بە تەواوی  پێبەندی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی خۆی  بووە  و ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤۆکییش لە هەموو   ڕاپۆڕتەکانی خۆیدا  ئەو  بابەتەی  پشت ڕاست کردووەتەوە .  دوناڵد تڕەمپ سەروک کوماری  ئەمریکا بڕیارە  12 مانگی  مای  بڕیاری خۆی  لەمەڕ  درێژ کردنەوەی  هەڵپەساردنی بایکوتەکانی ناڤۆکی  ئێران ڕابگەینێ .

سەرپەیڤ