زەریف : جدی ترین بژارەی ئێران لە کاتی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، ژیاندنەوەی پێشکەوتنی چالاکیی ناڤۆکیە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئییلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی ئەمریکیی ئەلمانیتۆر دا جەختی کردەوە جدی ترین بژارەی ئێران لە کاتی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام دەسپێکردنەوەی زۆر پێشکەوتووانەتری بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیە .
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس ، موحەممەد جەواد زەریف بەپێداگری لسەر ئەوەی کە حکومەتی ئەمریکا هەرگیز بە گوێرەی بەڵێنەکانی لە بەرامبەر بەرجامدا نەجووڵاوەتەوە وتی : ئێران هەمیشە لەسە بنەماغ بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی بڕیار ئەدات .
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی کردە هەوڵەکانی ئەمریکا لە پازدە مانگی رابردئوودا بۆ رێگرتن لە کەڵکوەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی بەرجام و وتیشی : چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام کاریگەریی ئەوتۆ لەسەر ئابووری ئێران دانانانێ .
زەریف لە بارەی هەوڵەکانی ئاڵمان و فەڕەنسە بۆ توندکردنی گوشار بۆسەر ئێران بە ئامانجی رازی کردنی ئەمریکا بۆ مانەوە لەبەرجامدا گوتی ئەمە سیاسەتێکی هەڵەیە و ئەم وڵاتانە ئەگەر لە بیری بەرژەوەندیی خۆیان و ئوروپادان ، دەبێ دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا رازی بکەن جیا لە مانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا، بەڵێنەکانی واشنگتۆن بە دروستیی و بەنیازپاکیی جێبەجێ بکات .
تڕەمپ بە ئیدعای ئەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندیی کۆمای ئیسلامیی ئێران دابین دەکات خوازیاری گۆڕانی چەند بڕگەیەیکی بەرجامە بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیەکانی واشنگتۆن .