نیسان 24, 2018 10:53 Asia/Tehran
  • زەزیف: ئەمریکا ماددەی سی و شەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەشێوەی ڕەسمی بنپێکردووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەست کردنی سکاڵا بۆ کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجامی بە یەکێک لە بژاردەکانی ئەگەریی ئێران دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری ترەمپ زانی و وتی : ئەمجارە بنپێکردنی ئاشکرای ماددەی 36ی بەرجام دانی پێ دادەنرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ دیدیە  ریندزر   وەزیری دەرەوەی بەلژیکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تاران تائێستا یازدە جار لە دووساڵی ڕابردوو  بەشێوەی ڕەسمی  سکاڵای بۆلای کۆمیسیۆنی  بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بردووە، وتیشی :  ئەم جارە بەشێوەی ڕەسمی  خاڵی 36ی  بەرجام  ئاماژەی پێ دەکرێت  کە وڵامەکەی  بنپێکرانی ئاشکرا و جیددیی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

محەممەد جەواد زەریف و تیشی: ئێران هەموو بەڵێنەکانی  خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەباشی  ئەنجام داوە و ئەوروپییەکانیش  دەبێ   ئەمریکاییەکان ناچار بکەن  لەجیاتی  خستەبەر باسی ئیدیعای نوێ، بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی باڵای "ئاشتی پاوەجێ: سەردانی نیۆیۆرکی کرد  . 

ئەم کۆبوونەوەیە بیست و چوارەم و بیست و پێنجەمی  ئاوریل لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ