ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووسیا و چین بۆ پێداچوونە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین ڕایانگەیاند ڕووبەڕوو دەبنەوە لە گەڵ هەر هەوڵێک بە مەبەستی پێداچوونەوە لە ڕێککەوتنی ناڤوکی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیک ، سێرگێیی لاوروڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە پێکەن وتی ڕووسیا هەڵسەنگاندنی بە توندی نەرێنی هەیە سەبارەت بە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا و ئەو پەلامارەی بە پێشێلکرانی ئاشکرای مافی نوێنەتەوەیی دەزانێ . وانگ یی وەزیری دەرەوەی چینیش لەو کونفڕانسەدا وتی پێکەن لە گەڵ هەر جۆرە کەڵک وەرگرتن لە زۆر لە پەیوەندی نێونەتەوەیی و هەر کردەوەیەک بە بێ پشت ڕاست کردنەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان نەیارە . وانگ یی وتیشی : چین و ڕووسیا وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنیی ئاسایش بەرژەوەندی و هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە و لە هەمبەر دوخی جیهانی بە تایبەت قۆناغی هەنووکەیی مەترسیگەلی نوێ و هەڕەشەگەلی کۆن و نوێ دژی ئاسایشی نێونەتەوەیی هەستی بەرپرسایەتی و بە پێی ڕێزگرتنی بەرانبەر و پێویستی پاراستنی ئاسایشی نێونەتەوەیی ڕەفتار دەکەن .