نەقەوی حسەینی: ئێران بۆ چوونە دەری شیمانەیی ئەمریکا لە بەرجام ، پێشبینیی سیناریۆی پێویستی کردووە
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەموو بارودۆخێکی شیمانەیی دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، سیناریۆی پێویستی پێشبینی کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس،"سەید حسەین نەقەوی حسەینی" وتەبێژی کۆمیسیۆنیی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری "هون جین ئووک" بەڕێوە بەری گشتیی کاروباری ئافریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشووری لە تاران بە ئاماژە بە بەیاننامەکانی فەرمیی ئاژانسی نیو دەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی لەمەر پێبەند بوونی ئێران بە ئەرکەکانی لە بەرجام وتیشی: بەرجام ڕیککەوتنیکی نێو دەولەتییەو چاوەڕوان دەکرێت هەر بەو چەشنە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندی ئەرکەکانی بووە، لایەنەکانی تریش بە گوێرەی ئەرکی خۆیان هەنگاو هەڵبگرن.
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە وتی: تاوانکاریی داعش لە عێراق و سوریا بۆ کۆمەڵگای جیهانی روونە و ئەمریکا لە حالێکدا بە ڕواڵەت بەرەنگاری داعش دەبێتەوە کە خۆی لە دامەزرێنەران ولاگرانی ئەم گرووپە بووە.
نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پیوەندییەکانی سیاسیی نێوان ئێران و کۆریای باشووری بە ئەرێنی نرخاندو لە سەر پەرەی پیوەندیی ئابووری لە نیوان دوو وڵات جەختیکرد .