عێراقچی: درێژەی ڕەوشی ئێستا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیمان پێ قەبووڵ ناکرێ
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: درێژەی دۆخی ئێستا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی چ ئەمریکا لێی بچێتەدەر و یان بمێنێتەوە، بۆ قەبووڵکردن ناشێ و ئێران ڕێوشوێنی تایبەتی لەبەرچاو گرتووە.
عەبباس عێراقچی ئەمرۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ پەیامنێران لە شاری ساری، باکووری ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەموو هەلومەرجێکی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) بژارەی گرینگی ئامادە کردووە.
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: لەرۆژی١٢ی مای، هەموو شیمانەکان بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دێتەئاراوەو هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکدەنگن لەحاند جێ بەجێ کرانی بژارە جیاجیاکان پاش چوونەدەر ویان نەچوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنەکە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ی ژانڤییەی ڕابردوو(٢٠١٨) هەڵپەساردنی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێرانی نوێ کردەوە، بەڵام وشداریی بە وڵاتانی ئوروپایی دا بێتوو ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەپێی مەیل و ویستی ئەو نەگۆڕن لەکاتی دواتردا(١٢ی مای٢٠١٨) هەڵپەساردنی گەمارۆکان لەدژ ئێران درێژ ناکاتەوەو لە ڕێککەوتنەکە دەچێتەدەر.