May 01, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • قاسمی: نەتانیاهوو جیا لە درو و دۆلەسەنانەوە و دەخەڵبازی هیچ هونەرێکی دیکەی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شانۆی گاڵتەبازاڕی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئێرانی بە پەلەقاژەیەکی بێ دەسکەوتی هەڵشکاوێکی درۆزن و بێ ئابڕوو زانی کە جیا لە درو و دۆلەسەنانەوە و دەخەڵبازی هیچ هونەرێکی دیکەی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "بەهرام قاسمی" بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە سەرانی ڕژێمی زایۆنی مانەوەی ڕژێمی نایاسایی خۆیان بەستۆتەوە بە هەڕەشە و گوڕەشە کردن و ڕوو کردنە شارلەتانیزمێکی ڕزیوی پەک کەوتوویی سەردەمی جاهلییەت، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: نەتانیاهوو  و ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی دەبێ گەیشتبێ بەو ئاستە لە تێگەیشتن کە خەڵکی جیهان بە ڕادەی پێویست خاوەنی عەقڵ و ئاوەز و تێبینیین.

نەتانیاهوو شەوی ڕابردوو ژمارێک وێنە، سی دی و کاغەزی لە بەر کامێرا تەلەڤزیۆنی نیشان دا و بانگەشەی کرد کە ئێران پلانێکی نهێنی هەیە بۆ ساز کردنی چەکی ئەتۆمی.

"فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی  یەکێتیی ئەورووپا و شەوی سێشەممە لە کاردانەوە بەو شانۆگەرییەی نەتانیاهوو  بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئیستا لە ١٠ ڕاپۆرتی خۆیدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی پشت ڕاست کردۆتەوە، راشکاوانە رایگەیاند؛ نەتانیاهوو هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نییە کە بسەلمێنێ ئێران بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بنپێ کردووە.

ئەم بانگەشەیەی نەتانیاهوو دووپات کراوەی هەر ئەو بانگەشانەیە کە پێشتر لە ژێر ناوی چالاکیی ئەتۆمیی ڕابردوویی ئێران ناسراو بە pmd وەڕێیان خستبوو و لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکدا ئەو دۆسییەیە لە لایەن ئاژانسەوە داخرا.

ئەو بانگەشەی نەتانیاهوو دەسبەجێ پاش سەفەری "مایک پۆمپێئۆ" ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو هاتە ئاراوە و نیشانی دا ترەمپ هیچی بە دەستەوە نییە و بۆ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لە دووی بڕ و بیانوو دەگەڕێ.

نەتانیاهوو شەش ساڵ لەمەوبەریش لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە نیشان دانی نیگارێک کە بانگەشەی کردبوو ئێران خەریکە دەگاتە هێڵی سووری دەسڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی.

ترەمپ بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، نەتانیاهوویش داکۆکی لە ترەمپ دەکات بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرپەیڤ