May 03, 2018 11:15 Asia/Tehran
  • نەجەفی: کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی هەموو وڵاتانە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پێداگری کرد : وڵاتانێک کە بۆ خۆیان بۆمبی ناڤۆکییان لەبەردەست دایە، مافی ئەوەیان نییە بەبیانووی پێشگرتن لە پەرەی ئەو چەکانە، پێش بە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانەی وڵاتان لە تەکنۆلۆژی ناڤۆکی بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  ڕەزا نەجەفی  نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  ئەمڕۆ چوارشەممە لە درێژەی کۆبوونەوەی  دووهەمین  لیژنەی پێشەکی  کۆنفرانسی پێداچوونەوەی پەیمانی قەدەغەی  پەرەی چەکی ناڤۆکی لە ژنێڤ  پێداگری کرد  :  مافی  گەشەپێدانی  وزەی ناڤۆکی بۆ ئامانجی ئاشتیانە و بەشداری تۆکمەوتەواو لە گۆڕینەوەی  کەرەستە، ماددە و زانستی ناڤۆکی  بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە، یەکێک لە ئامانجە بنەماییەکانی پەیمانی  قەدەغەی پەرەی چەکی  ناڤۆکی  واتە  ئێن پی تییە.

نەجەفی  لەوەی  هەندێ وڵاتی ئەندام  هەوڵ دەدەن  بە پێی ئامانجی سیاسی  بەرتەسکگەلی  پڕکێشانە بە دژی   ئەندامانی دیکە بسەپێنن بە توندی نیگەرانی دەربڕی و وتی : هەر ئەو جۆرەی کە ماددەی چواری پەیمانی ئێن پی تی   پێداگری دەکات لەسەر دەستەبەرکرانی  جێبەجێ بوونی مافی  گەشەی وزەی ناڤۆکی بەسەر ئامانجە  ئاشتیانەکان،  هیچ کام لە خاڵەکانی ئەم پەیمانە نایەوێ شی بکرێتەوە کە وڵاتانی ئەندام لە  مافی ڕەوای  خۆیان بێ بەش بکات  . 

کۆنفرانسی  پێداچوونەوە بەسەر  ئێن پی تی هەر پێنج ساڵ  جارێ  بەمەبەستی لێکدانەوەی  ئامانجەکانی  پەیمان بە تایبەتی چەک داماڵینی ناڤۆکی بەڕێوە دەچێت. ئامانج لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرایی ، ئامادە کردنی پرسەکانی دەیەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ئێن پی تییە کە بڕیارە  ساڵی 2020 بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ