زەریف: ئێران لە بارەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە نە دانوستانی دووبارە دەکات و نە ھیچی لێ زیاد دەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ھەنگاوی ھاوبەش نە دانوستانی دووبارە دەکات و نە ھیچی لێ زیاد دەکات، وتیشی: بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا یەک ڕێگا ھەیەو ئەویش پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئەمریکا بە بەڵێنەکانیەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە پێشێلکرانی بەردەوامی ھەنگاوی ھاوبەش لە لایەن ئەمریکاوەو ڕاشکاوانە وتی: ئەگەر واشێنگتۆن لە سەر پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکە بەردەوام بێت و یان وازی لێ بھێنێ، ئێرانیش مافی خۆی بۆ کاردانەوە پیشان دان بەکار دێنێ.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھەراوھوریاو یان ھەڕەشە کردن بۆ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی تازە بەدیاری ناھێنێ ، بە تایبەت کاتێک کە واشێنگتۆن ڕێز لەم ڕێککەوتنەی ئێستا ناگرێت.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی وادەی بڕیاردانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی ھەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ئێران و ڕاپەڕاندنی بڕگەکانی ھەنگاوی ھاوبەش، وتی: ئێران لە بەرامبەر ھەوڵی بە ئەنجامی زۆربێژانە بەوپەڕی ھێزمەندییەوە دەوەستێت.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ھەنگاوی ھاوبەش پەیمانێک نیە کە پێویستی بە واژۆو یان پەسەند کردنی ھەر لایەنێک ھەبێت، بەڵکو دوای پەسەن کران لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە بۆ ھەمووان کراوە بە ئەرک.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا بەجاران پێبەند بوونی ئێران بە ھەنگاوی ھاوبەشی پشتڕاست کردووەتەوە.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بڕێک لە دەوڵەتەکانی ئەورووپا لەم دواییەدا بۆ ڕازی کردنی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ وازنەھێنانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەرەتییەکی زیاتریان لە زاری ئێرانەوە پێ داوە، پێی داگرت: یەک جارو بۆ ھەمیشە ڕایدەگەیەنم کە ئێران نە ئاسایشتی خۆی لاواز دەکات و نە لەسەر ڕێککەوتنێک کە نیازپاکانە بەدەست ھاتووە وتووێژ دەکات.
جێگای ئاماژەیە کە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەم بانگەشەیەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر دەکات، خوازیاری گۆڕدرانی بڕگەکانی ھەنگاوی ھاوبەش بوو لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ھەر لەم ئاراستەیەدا، داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ی ژانویە ھەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە، بەڵام ھێندێک مەرجی وەک گۆڕینی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەستڕاگەییشتن بە بنکەسەربازییەکان و بایکۆتی موشەکیانەی ئێرانی بۆ مانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنەکەدا ڕاگەیاندو وتی: ئەگەر کۆنگرێسی ئەوروپا ئەم مەرجانە وەدی نەھێنێ لە وادەی دواتر واتە ١٢٠ ڕۆژی دیکە کە دەکاتە دوانزەی مای ھەڵپەساردنی بایکۆتەکان درێژ ناکاتەوەو واز لە ڕێککەوتنەکەش دێنێ.
کارشکێنییەکانی ئەمریکا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ھەنگاوی ھاوبەش بە گەییشتنی ترەمپ بە کۆشکی سپی بووە بە ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەوی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە.