درێژەی داکۆکیی وڵاتانی جیهان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
لێدوانی بەرپرسانی وڵاتان و دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەروبەندی١٢ی مای، دوامۆڵەتی ترەمپ لەبارەی مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و یان چوونەدەرلێی، پەرەی سەندووە.
لەوپەیوەندییەدا، حکومەتی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی میکانیزمی هاوسەنگ بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکانە، وشداریی دا؛ هەڵوەشانی ئەو ڕێککەوتنە شوێنهاتی جیددی بەدواوە دەبێ.
ڤلادیمیر یێرماکۆڤ سەرۆکی سەرۆکی ئیدارەی پرسەکانی هاوپێوەند بە پەرەپێ نەدان و کۆنترۆڵی چەکئامێرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش وتی: ئەگەر ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببەزێنێ، وڵاتانی جیهان دەبێ سزاو گەمارۆ بخەنە سەر واشنگتۆن.
فرانسوا دێلـاترە نوێنەری هەمیشەیی فەڕانسە لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە دیمانە لەگەڵ ئیرنادا وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێکارێکی دڵنیاکەرە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و ئەولەویەت و داوای پاریس، پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(هەنگاوی هاوبەش)ـە.
کارل سکاو باڵوێزی سوید لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش پێی داگرت کە وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داکۆکی دەکا.
رۆژنامەی ئالمانیی دۆیچە وێرتشافتز ڤۆخەش لە وتاری ئەمڕۆ یەکشەممەی خۆی بەئاماژە بڕیاری شیمانەیی ئەمریکا بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نووسی؛ کۆتایی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران زەبرلە ئابووریی ئاڵمان دەداو دەبێتەهۆی سەندنەوەی بازاڕێکی هەناردە گرینگەکان لەو وڵاتە.
فۆلکەر ترایەر سەرۆکی تیجارەتی دەرەوەیی ژووری بازرگانیی وپیشەسازییەکانی ئاڵمانیش لەوبارەوە وتی ، بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نەمامێکی تازە دەرکەوتوو کە ئەم بەینە لەگەشەدابوو، دووبارە نابود دەبێ.
لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەی ئەمریکیی بۆستۆن گلوب رۆژی هەینی لە ڕاپۆرێکدا نووسی؛ جان کەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەرمیکا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا خەریکی ئەنجامدانی لۆبیەکی قورسە بۆ درێژەدان بە پێبەندبوونی وڵاتان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.
لەڕاپۆری بۆستۆن گلوبدا هاتووە کە جان کەری مانگی ڕابردوو لەوبارەوە لەگەڵ فرانک والتر شتاین مایەر سەرۆک کۆماری ئاڵمان دیدار و ڕاوێژی کردووە. ناوبراو هەروەها لەگەڵ فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەتەلەیفون قسەی کردووەو لەپاریس و نیۆیۆرک لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە دیداری بووە.
جان کەری لەواری ناوخۆی ئەمریکاش بۆ ڕازی کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سێنای ئەمریکا بە پێبەندمانەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەوڵی زۆری داوە.
ترەمپ نێوەڕاستی مانگی ژانڤییەو کاتێک کە بایکۆتەکانی قۆناخی دووهەمی هاوپێوەند بە پرسە ناڤۆکییەکانی ئێرانی درێژ دەکردەوە، وتی کە ئەگەر چاکسازیی جێی سەرنجی ناوبراو ئەنجام نەگرێ، لەو ڕێککەوتنەدا نامێنێتەوە.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم جەختیان لەوە کردووە کە ئامادەنین هیچ چەشنە دانوستان و گۆڕانێک لە ڕێککەوتندا بکەن و ئەمریکا دەبێ بەڵێنییەکانی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە جێ بەجێ بکات.