دوایین گوڕانکاری " کۆگەی وڵاتانی هەناردە کاری گاز لە تاران لێک درایەوە
دوایین گوڕانکاری " کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز" لە دیدار لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەم کۆگەیە لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران ، لەتاران لێک درایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " یوری سنتورین" سکرتێری گشتیی " کۆگەی وڵاتانی هەناردە کاری گاز لە دیداری ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ بیژەن نامدار زەنگەنە ، وەزیری نەوتی ئێران ، دوایین گوڕانکاری ودەستکەوتەکانی ئەم کۆگەیەی لێکدایەوە ووەزیری نەوتی ئێران لە ڕەوتی بەرنامەکانی داهاتووی ئەم ڕێکخراوەیەئاگادار کرد. یوری سنتورین کە ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە کاری خۆی وەکوو سکرتێری " کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز دەسپێکرد، دوێنێ یەکەمین جار هاتە تارا، پاش ناوبراو " محەممەد حسێن عادلی بۆ ماوەی چوارساڵ بوو بە سکرتێری گشتیی ئەم کۆگەیە . کۆگەی وڵاتانی هەناردە کاری گاز ، یا ئوپێک گازیک کە بە " جی یی سی ئیف " ناوی لی دەبردرێ ، بۆ هاوهاهەنگی لە بەرهەم هێنان، هەناردە کردن وکۆنترۆڵی نرخی گازی سروشتیی لە ئاستی جیهان لە بیست وسێی دێسەمبەری دووهەزارو هەشت ، دامەزرا.ئەندامانی کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز، سەتی چل وچوارلە بەرهەم هێنانی گاز ی جیهان، سەتی شەست وحەوت لە پاشەکەوتەکانی گازی جیهان، سە تی شەست وچوارلە گوێزرانەوەی گاز بە هێڵی بوری وسەتی شەست وشەش لە تیجارەتی گازی سروشتی شلەک یان لەبەر دەس دایە. ئەلجەزایر ، بولیوی ، میسر ، گینە ستوایی، ئێران، لیبی ، نیجریە ، قەتەر، ڕوسیا ، ترینیداد وتوباگو ، ڤینزوئیلا وئیمارات، دوازدە ئەندامی سەرەکی gecfن وهوڵەند ، نورویژ ، عێراق ، عومان ، پرووئازەربایجان وەکوو ئەندامانی چاوەدێرلە کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز بەشداری دەکەن.