May 05, 2018 19:23 Asia/Tehran
  • چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ وەڵامی ئاوەزمەندانەی ئێران هاوڕەوت دەبێت

ماڵپەڕێ هەواڵی ئاتلانتیک پیداگری کرد چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وەڵامی نائاوەزمەندانەی ئێرانی بەدواوە نابێت بەڵکۆ ئێران بە کردەوەی ئەمریکا وەڵامی لوژیکانه و ئاوەزمەندانە ئەداته وه .

ماڵپەڕی ئاتلانتیک بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایگەیاند دونالد ترامپ بە ئەنقەست بڕیاری گرتووە ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکی هەڵوەشێنێتەوە ، بەڵام وەها کردەوەیەک نابێتە هۆی ڕەفتار وئاکاری نائاوەزمەندانە لەلایەن ئێران وەکوو بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی کە پیملی مەحکومیەتی نێودەوڵەتی یا تەریک خستنەوەی بێت یا ڕەنگە بواری پەلاماری ئەمریکا یا ئیسراییل دابین بکات. ئەم ماڵپەڕە ئەمریکیە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە نێوان ساڵەکانی دووهەزارو سێ هەتا دووهەزارو چواردە ژماری دەزگاکانی سانتریفیوژی خۆی لە چەند  دەزگە وه بۆ نێزیک بە بیست هەزار دەزگا پەرە دا، نوسیی : ئێران ئەگەری زۆرە لە کاردانەوە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام هەوڵ بدات وەکوو ڕابردوو ، بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بەرە بەرە پەرە پێ بدات. ماڵپەڕێ ئاتلانتیک هەروەها وتی چوونە دەری بێ بەرنامەی ئەمریکا لە ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکی ئێران ئەگەری هەیە لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین ببێتە هۆی گیرە وکێشە نانەوە وتوندوتێژی لەگەڵ شەڕاشویی کە هیچ هۆ وهەگەریکی بۆ بەدی هێنانی لە ناوچەدا نیە. تەنیا یەک حەوتەی تر هەتا دوازدەی مای کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری ترامپ بۆ مانەوە یا چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ماوەتەوە.

سەرپەیڤ