جەک ستراو: ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، داکۆکی جیهانی لەپشتە
وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا هیوای خواست؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بتوانێ ناماقوڵ بوونی چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بفامێ چونکە ئێران لەوبارەوە داکۆکی جیهانی لەپشتە.
جەک ستراو ئەمڕۆ دووشەممە لەسەروبەندی بڕیاردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەدیمانە لەگەڵ ئیرنادا پێی داگرت؛ ئێران لەمەڕ پرسی ناڤۆکی ئێستا داکۆکی بەرفراوانی کۆمەڵگای جیهانی لەپشتە لەبەراوەرد لەگەڵ دە ساڵ لەمەوبەرەوە.
ستراو کە لەدەسپێکی پرسی ناڤۆکیی ئێران، وەک وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی بەریتانیا لەدانوستانەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئوروپایی ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە بەشدار بوو، وتی: ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی هەرهەنگاو و کردەیەکی شیاو کە پێشتر ئەنجامی گرتووە، لەناوببا و وەدەزانێ بەهەڕەشە دەتوانێ ئێران بکێشێتەسەر مێزی دانوستان.
ستراو وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و وتی: چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بەزیانی نەزمی جیهانی و تەنانەت ئامانجەکانی ترەمپ دەبێ.
وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا وتی: ئێران بەپێچەوانەی سەردەمی پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پاڵپشتی بەرفراوانی کۆمەڵگای جیهانی لەپشتەو بێتوو ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بکشێتەوە، لایەنەکانی دیکە پێبەندی دەمێننەوە.