سەردار عەبدوڵاهی : سازکرانی گەورەترین پالاوگەی ئاوەکی گازی جیهان لەئێران گرینگترین وەڵامی ئەم وڵاتەیە بە بایکوتەکان
فەرماندەی بنکەی بنیاتنەریی خاتەمۆلئەنبیا وتی : کاتێک لە دۆخی بایکوت ، گەورەترین پاڵاوگەی شلەکی گازی جیهان لەلایەن پسپۆڕانی ناوخۆیی ئێرانیەوە دروست دەکرێت ئەوە بۆخۆی گرینگترین وەڵامە بە بایکوتەکان .
بە پێی ڕاپۆرتی سپا نێوز سەردار سەرتیپ "عباداللە عەبدوللاهی" فەرماندەی بنکەی سازەندەگی خاتەمۆلئەنبیا ڕۆژی دوشەممە لە پەراوێزی پێشانگەی نێودەوڵەتی نەوتی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە تاران وتی: بە کەڵک وەرگرتن لە فازی دووی پالاوتگەی ستارەی خەلیجی فارس لەئێران بە خۆبژێوی لە بەرهەم هێنانی بەنزین گەیشتووین کە ئەم خۆبژیویە بە پشتیوانی وگەڵک وەرگرتن لە کاڵای ئێرانی بەدەس هاتووە، جونکە فرەتر لە سەتی حەفتالە کەرەسەو ئامیری کەڵک وەرگیراولە پالاوتگەی کەنداوی فارس ، کەرەسە وئامیریکە کە ئێران دروستی کردووە. سەردار عەبدوڵلاهی وتی: ئێران بە کەڵک وەرگرتنی تۆکمە وتەواەلە پالاوتگەی کەنداوی فارس دەچێتە ڕیزی وڵاتانی بەرهەم هێنەری بەنزین. فەرماندەی بنکەی سازەندەیی خاتەمولئەنبیا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئێران بە پاڵپشتی بەسەر تواناییەکانی ناوخۆیی لە بواری زۆر بە خۆبژێوی گەیشتووەوتی: ئێمە نابێ پێ ملی بایکوتەکان بین بەڵکۆ دەبێ بۆ ڕاوەستاوی لەبەرانبەری ، تەگبیریک بدۆزینەوە. خۆبژێوی لە هاوردە کردنی بەنزین ، بەدی هێنانی کار وپێشە وپێشگریی لە خام فروشی ، کردنی ئێران بە جەمسەری بەرهەم هێنان وهەناردەکاری بەنزین لە دەڤەری کەنداوی فارس ویارمەتی بۆ باشتر بوونی شاندەرەکانی ژینگە وکۆنترۆڵی پیس کەرەکانی پێشەسازی لە ئێران لە دەستکەوتەکانی جێ بەجێ کرانی پالاوتگەی ستارەی کەنداوی فارسە.